ڕۆژی 28/10/2018 له‌سه‌ر سنوری یۆنان له پارێزگای ڕۆدۆپی و كافاله له لایه‌ن پۆلیسی یۆنانه‌وه 4 قاچاخچی ته‌مه‌ن 36 ساڵ و 18 ساڵ w dwanekey keS 20 ساڵن له 3 كاتی جیاوازدا كه هه‌وڵیان دا به ئۆتۆمبیل و دۆڵمش كۆچبه‌ری نایاسای بهێننه خاكی یۆنان،
سه‌ره‌تا هه‌ردوو قاچاخچیه ته‌مه‌ن 20 ساڵه‌كه كه یه‌كێكیان شۆفێری ئۆتۆمبیلێك بوو 8 كۆچبه‌ری نایاساییان له‌گه‌ڵدا بوو مه‌به‌ستیان بوو ڕه‌وانه‌ی شاری كافالایان بكه‌ن له بازگه‌یه‌كی پۆلیسدا هه‌ردوو قاچاخچی‌و 8 كۆچبه‌ره‌كان ده‌ستگیر كران و شۆفیرهكهش مۆڵه‌تی شۆفێری پێ نه‌بوو هه‌ردوو قاچاخچیه‌كان ڕه‌وانه‌ی دادگا كران به تۆمه‌تی قاچاخچێتی،
له هه‌مان ڕۆژدا شۆفێرێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ كه ئۆتۆمبیلێكی له ده‌خوڕی له بازگه‌یه‌كی پۆليسی یۆنان ڕانه‌وه‌ستاو سورعه‌تی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی زۆر زیاد كردوو 2 ئۆتۆمبێلی پۆلیسیش دوای كه‌وتن دوای چه‌ن خوله‌كێك شۆفێره ته‌مه‌ن 18 ساڵه‌كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ڕاگرتوو له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تردا كه له سه‌یاره‌كه پێكه‌وه بوون به پیاده هه‌ڵهاتن و چهونه دهشتێكهوه به شێوه‌یه‌كی خێرایی هێزه ئه‌منیه‌كانی سه‌ر سنوری یۆنان ئاگادار كرانه‌وه توانیان شۆفێره ته‌مه‌ن 18 ساڵه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن و به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی له‌گه‌ڵی بووه تا ئێستا نادیاره دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس له ئۆتۆمبیلی شۆفێره ته‌مه‌ن 18 ساڵه‌كه ده‌ركه‌وت كه له نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا 10 كۆچبه‌ری نایاساییان پێ‌بوو قاچاخچیه‌كه ڕه‌وانه‌ی دادگا كرا به تۆمه‌تی قاچاخچێتی،
هه‌روه‌ها له هه‌مان ڕۆژدا پۆلیسی ئه‌منی سه‌ر سنوری یۆنان شۆفێرێكی ته‌مه‌ن 36 ساڵیان ده‌سگیر كرد چونكه ده‌ركه‌وت كه دۆڵمشێكی پێ بوو له دوای دۆڵمشهكه سنوقێكی دروست كردوه‌و 7 په‌نابه‌ری نایاساییان تێ كردووه
هه‌ڵۆ خه‌لیل
په‌یامنێری Pishti-News