لە گوندی چەمەی سەربە شارۆچکەی بەردەڕەش پێشمه‌رگه‌یه‌كی ته‌مه‌ن 50 ساڵ که خه‌ڵكی هه‌ولێره له‌كاتی مه‌له‌كردندا خنكا.
کاتژمێر 4:30 خولەکی ئێوارەی ئەمرۆ هه‌ینی(13ی ئه‌یلولی 2019) پێشمەرگەیەکی تەمەن 50ساڵ بەناوی”عەبدولقادر سلێمان فەتاح” لە ئاوی زێی گەورە لە گوندی چەمەی سنوری شارەدێی رۆڤیای سەربە شارۆچکەی بەردەڕەش لەکاتی مه‌له‌کردندا خنکا.
لەم بارەیەوە بەڕێوەبەرایەنی بەرگری شارستانی ئاکرێ ڕایگەیاندووە” تیمەکانی ژێر ده‌ریایی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و ده‌ستیان به گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمی پێشمه‌رگه‌كه‌دا كردووه، به‌ڵام تائێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە“.