پێلێ باسی جیاوازی خۆی و لۆنیل میسی دەکات و زۆر نامۆ باسی میسی دەکات و بە یاریزانیکی نا کارامە وەسفی دەکات.
ماڵپەڕی ESPNــی ئیسپانی لێدوانێکی (پێلێ pele)
ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیلی بڵاوکردەوە کە باسی لۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرژەنتینی و یاریزانی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانیدەکات و بە یاریزانی نا کارامە وەسفی دەکات.
ماڵپەرەکە لە زاری یاریزانە بەڕازیلیەکەوە بڵاویکردۆتەوە “چۆن دەتوانی جیاوازی لە نێوان گەنجێك بکەی کە لێدانی سەری باش بێت و لێدانی بە قاچی چەپ و قاچی ڕاست باش بێت لەگەڵ یاریزانێك تەنها قاچی چەپی بەکاربێنێت، ئەو تەنها یەك کارامەیی هەبێ و لێدانیکی سەریشی باش نەبێ“.
هەڵۆ بەرزنجی
پەیامنێری Pishti-News
