جیهان

پەنابەرانی یۆنان خۆپشاندان دەكەن داوادەكەن بگەیەندرێن بە وڵاتانی دیكەی ئەوروپا!

یۆنان ھاوشێوەی وڵاتانی دیكەی ئەوروپا بەشێكی زۆری پەنابەرانی سوری و عێراقی وڵاتانی دیكەی لێنیشتەجێیە .دوای ئەوەی ئەو پەنابەرانە لەسەر خواستی خۆیان داوایان لە یوئێن كردبوو كە بگەیەندرێن بە وڵاتانی دیكەی ئەوروپا بەڵام تا ئێستا بەشێكی زۆری ئەو پەنابەرانە لە یۆنان ماونەتەوە كاری ئەوەیان بۆ نەكراوە بگەیەندرێن بە وڵاتانی دیكەی ئەوروپا ، ھەربۆیە ئەمڕۆ خۆپشاندانێكی گەورەیان ڕێكخست لەبەردەم پەرلەمانی یۆنان داوای ئەوە دەكەن كەچی دیكە ئارام ناگرین گەر خۆپشاندانەكانمان سوودی نەبێت دوور نیە مان بگرین تا داخوازییەكانمان بۆ جێبەجێ دەكرێت لەیۆنان زیاتر لە ٣٥ ھەزار پەنابەری لێیە ئەم پەنابەرانە پێكدێت لەو شاڵاوە كۆچبەرییەی كە لەساڵی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٧ كەبەھۆی ناسەقامگیری وڵاتەكانیان كۆچیانكردبوو بەرەو ئەوروپا بەشێكی زۆری ئەو پەنابەرانە سوری و عێراقین..

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button