به پێی وته‌ی ژماره‌یه‌ك له كۆجبهره كورده‌كان كه په‌یوه‌ندیان به پشتی-نیوز كرد، كۆی گشتی ناو یه‌خته‌كه 53 بۆ 55 كه‌س ده‌بوون نه‌وه‌ك 45 كه‌س كه له سه‌ره‌تا باس كرا.
ئۆپه‌راسیۆنی به‌دواداچوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رم یاخود كه‌سێكی دیكه‌ی زیندوو له شوێنی ڕووداوه‌كه، ئه‌مڕۆ ڕاوه‌ستا. به پێی یاسای ناو ئاو، هه‌موو ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر به‌رده‌وام ده‌بن و دواتر ڕاده‌وه‌ستن. به‌رپرسێكی ههزارهتی ده‌ریاوانی یۆنان به پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان بۆ دۆزینه‌وه‌ی په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ری دیكه، ڕاوه‌ستا. ته‌نها باخیره بارهه‌ڵگره‌كانی ئه‌و ناوچانه‌مان ئاگدار كردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌سێكیان بینی، یاخود ته‌رمێكیان به‌رچاو كه‌وت، ئاگادار مان بكه‌ن.
به پێی دوایین زانیاریه‌كان، كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی نادیارن 16 بۆ 18 كه‌س ده‌بن. ناوی ئه‌وانه‌ی كه بڵاو كراونه‌ته‌وه و به فه‌رمی نادیارن، 8 كه‌سن، 7 كه‌سیان خه‌ڵی باشوری كوردستانن و ئافره‌تێكیش خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاته.
سێ كه‌س به تۆمه‌تی قاچاخچێتی له ناو ڕزگار بووه‌كان ده‌ستگیر كراون له لایه‌ن پۆلیسه‌وه، كه یه‌كێكیان قاچاخچیه‌كی ناوبانگه و ناوی له ئینته‌رپول هه‌بووه. به پێی شایه‌تحاڵه‌كان، 4 قاچاخچیان له گهڵدابووه، یه‌كێكیان خنكا و گیانی له ده‌ستدا و تا ئێستاش ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
چۆن یه‌خته‌كه ژێر ئاو كه‌وت؟
هۆكاری ژێر ئاوكه‌وتنی یه‌خته‌كه ئه‌وه‌بووه:
یه‌خته‌كه له یه‌كه‌م ڕۆژی به‌ڕێكه‌وتنی له كه‌نار ئاوه‌كانی توركیاوه، كون بووه ژێری یه‌خته‌كه، به په‌رداخێكی پلاستیك كونه‌كه‌یان گرتووه تاكو ئاو نه‌چێته ناو یه‌خته‌كه‌وه. یه‌كه‌م ڕۆژی بهڕێوكهوتنیان، كه‌ش و هه‌وا باش بووه، به‌ڵام دووه‌م ڕۆژ و سێیه‌م ڕۆژ كه‌ش و هه‌وا ناله‌بار بووه و ڕهشابهیهكی زۆر هه‌بووه. یه‌خته‌كه ماتۆڕی به‌كار نهدههێنه ته‌نها به شیراح له‌و ئاودا بووه. ڕه‌شه‌باكه له گه‌ڵ شه‌پۆلی ده‌ریاكه هێنده به‌هێز بووه، ئاو چۆته ناو یه‌خته‌كه‌وه.
كۆچبه‌ره‌كان له مه‌ترسیدا بوون، یه‌كێك له كاپتنی یه‌خته‌كه، ڕێگه‌ی نه‌ده‌دا به كه‌س په‌یوه‌ندی به پۆلیس بكات، هه‌ر بۆیه هه‌موو مۆبایله‌كانی لای خۆیدا هه‌ڵگرتبوو. دوای ئه‌وه‌ی كه ناچار بوون و ئاوی زیاتر كه‌وته ناو یه‌خته‌كه‌وه، پهیهوندیان به پۆلیسی یۆنان كرد هاوكاریان بكات.
له‌وكاته‌دا، باخیرهیهكی بارهه‌ڵگر به ئاڵای ماڵتا، نزیكی ڕووداوه‌كه بوو، كۆچبه‌ره‌كانی بینی به یه‌خته‌كه‌وه به‌ڵام پێی گوتن، تاكو یۆنان ڕێگه‌مان پێنه‌دات، ناتوانین سه‌رتان بخه‌ین. هه‌ر بۆیه باخیره بارهه‌ڵگره‌كه به حه‌بل یه‌خته‌كه‌ی ڕ‌اكێشا، دوای چه‌ند خوله‌كێك كه زانیان یه‌خته‌كه كون بووه ئاوی زۆری تێده‌كه‌وێت و به‌ره به‌ره ژێر ئاو ده‌كه‌وێت، حه‌بله‌كه‌یان لێكرده‌وه و هه‌وڵی سوڕانه‌وه‌ی دا تاكو كۆچبه‌ره‌كان ڕزگار بكات.
سوڕانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره باخیره گه‌ورانه به ئاسانی ئه‌نجام نادرێت و پێویستی به چه‌ند خوله‌كێكه. تاكو باخیره‌كه سوڕایه‌وه، ته‌واوی كۆچبه‌ره‌كان له ناو ئاودا بوون و توانرا 32 كه‌س ڕزگار بكات و هه‌لیكۆپته‌رێكی یۆنانیش 5 كه‌سی دیكه‌ی ڕزگار كرد.
تا ئێستا ته‌رمی هیچ له نبووهكان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه. به پێی یه‌كێك له ڕزگاربووه‌كان كه به پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند، كاتێك سه‌ر باخیره‌كه كه‌وتن، ژماره‌یه‌ك ته‌رمی له سه‌ر ئاوه‌كه‌دا به چاوی خۆی بینی.
له ئێستادا به‌دواداچوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی زیندو یاخود ته‌رمی ونبووه‌كان ڕاوه‌ستاوه. ته‌نها چاوه‌رێی ئه‌وه ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر له داهاتوودا، ته‌رمێك له لایه‌ن باخیره‌یه‌ك له‌ی ناوچه‌یه ببینرێت، هێزی ده‌ریاوانی یۆنان ئاگادار ده‌كرێته‌وه.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News