كوشتنی ئه‌و سێ ئافره‌ته په‌نابه‌ره له ڕۆژی 10/10/18 شاری ئۆرستیاده‌ی سه‌ر به یۆنانی هه‌ژاندووه هه‌ر سێ ئافره‌ته‌كه به شێوه‌یه‌كی دڕه‌ندانه له لایه‌ن بكوژێك به چه‌قۆی سه‌ربازی سێ ئافره‌ته‌كه‌ی كوشتوه
دوای به دواداچوونی تیمی Pishti-News, په‌یوه‌ندیمان كرد به به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی شاری ئۆرێستیادا و له په‌یوه‌ندیكه‌ی ته‌له‌فۆنیدا به Pishtiwan Jaf ڕاگه‌یاند:
ئه‌و چه‌قۆیه كه به‌كار هاتووه جۆرێكه له چه‌قۆی سه‌ربازی یاخود چه‌قۆی ڕاوچی یاخود له‌و جۆره چه‌قۆیانه‌ی غه‌واسی ده‌ریاوانی به‌كاری دێنن
ته‌رمی هه‌ر سێ ئافره‌ته‌كه له یه‌ك شوێندا نه‌بوون دوو ئافره‌تی ته‌مه‌ن 15 تا 18 ساڵ قاچ‌و ده‌ستیان به‌سترابویه‌وه به چه‌قۆی سه‌ربازی دراوه له ملیان كوژراون
ئافره‌تی سێیه‌م 50 مه‌تر له دوری دوو ته‌رمه‌كه‌ی دیكه دۆزرایه‌وه قاچوو ده‌ستی نه‌به‌سترابوو به‌ڵام به هه‌مان شێووه به دڕه‌ندانه هێرش كرابووه سه‌ری .
به‌رێوبه‌ری پۆلیسی ئۆریستیاده ئه‌وه‌شی بۆ تیمی pishti-news ئاشكرا كرد:
ڕوداوه‌كه نزیك ڕوباێك ڕوی داووه له ده‌شتێك به ناوی پراگی كه ئه‌و شوێنه شوێنی تایبه‌تی قاچاخچیه‌كانه له‌و ڕێگایه‌وه كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران ڕووده‌كه‌نه خاكی یۆنان .
به پێی زانیاره‌كان ڕووداوه‌كه 6 ڕۆژ به‌ر له ئێستا ڕووی داوه دوێنه نیوه‌ڕۆ ڕۆژی 10/10/18 جوتیارێك كه خه‌ریكی كشتوكاڵ بووه ته‌رمه‌كانی بینیوه‌و پۆلیسی ئاگادار كردووه
چ جۆره جل و به‌رگیان له به‌ر بوو
هه‌رسێ ئافره‌ته‌كه جلوبه‌رگی خۆیان له‌به‌ر بوو له به‌دواداچونی پۆلیسدا هیچ ناسنامه‌یه‌كی تایبه‌تی ئافره‌ته‌كان نه‌دۆزرایه‌وه .
گه‌رچی پۆلیس ده‌ڵیت ئافره‌ته‌كان جلوبه‌رگی ئاسای خۆیان له‌به‌ر بوو ئێستا ته‌رمه‌كان له پشكنینی پزیشكی دان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وێت ئایه ده‌سدرێژی سێكسیان كراوه‌ته سه‌ر یاخود نا .
سینارێۆكان بۆ كوشتنی ئه‌م ئافره‌تانه زۆرن به‌ڵام پۆلیسی یۆنان ده‌ڵێت كه ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌م سێ ئافره‌ته توشی ده‌مه‌قاڵێ بوبێتن له‌گه‌ڵ قاچاخچیه‌كه‌یان و پاشان قاچاخچیه‌كان ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجام دابێت .
ڕه‌گه‌زنامه‌ی 3 ئافره‌ته‌كه نادیاره به‌لام پۆلیسی ئۆریستیاده به به‌ڕێوبه‌ری pishti-news ی ڕاگه‌یاند كه ئه‌گه‌ری هه‌یه 3 ئافره‌ته‌كه ئاسیای بن
ئێستا ته‌رمه‌كان له پشكنینی تایبه‌تی پزیشكی دان و بریار وایه له چه‌ن رۆژی داهاتوودا زانیاری زیاتر له مالپه‌ری پشتی نیوز بڵاو بكه‌ینه‌وه .
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News