پۆلس و هێزی ئه‌منی تایبه‌ت له پاریسه‌وه نێردراون بۆ شاری دیژۆنی فه‌ڕه‌نسا، دوای چه‌ند هێرشێكی گروپێكی چیچانی به چه‌كه‌وه.
زیاتر له 150 كه‌س كه روخساری خۆیان شاردۆته‌وه چه‌كی قورسیان به‌ده‌ستدا له دوێنێ ڕۆژی دووشه‌ممه له شاری دیژۆنی فه‌ڕه‌نسا كۆبوونه‌وه، به‌مه‌ستی تۆڵه سه‌ندنه‌وه له بازرگانێكی ماده‌ی هۆشبه‌ر چونكه له چه‌ند رۆژێكی ڕابردوودا هێرشی كردبووه سه‌ر گه‌نجێكی چیچانی.
به پێی ڕاپۆرتێكی BBC, یه‌كێك له ئه‌ندامی چیچانیه‌كان به میدیاكانی ڕاگه‌یاند كه ژماره‌یه‌كی زۆری چیچانی له وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و به‌لجیكا ڕوویان كردۆته شاری دیژۆن تاكو تۆڵه له‌و بارزگانه بسه‌نه‌وه.
به پێین میدیاكانی فه‌ڕه‌نسا، گروپێكی چیچانی موسوڵمان له چه‌ند وڵاتێكی ده‌وروبه‌ری فه‌ڕه‌نسا ڕوویان له شاری دیژۆن كردووه، دوای ئه‌وه‌ی كه بازرگانێكی ماده‌ی هۆشبه‌ری شاری دیژۆن، هێرشی كرده سه‌ر چیچانیه‌كی ته‌مه‌ن 16. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت تۆڵه له گروپی بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌كان بسێننه‌وه.
گرته‌ی ڤیدیۆی شاری دیژۆن كه چیچانیه‌كان به چێك ته‌قه به ئاسمان ده‌كه‌ن
Jamais les médias montreront cette vidéo… faites là buzzer ! #Dijon pic.twitter.com/waJib2CPkG
— Damien Rieu (@DamienRieu) June 15, 2020
Armed Algerian immigrants are now roaming Dijon openly, engaging in street warfare with other immigrants. The police have lost control but if you watched our “world class” BBC, Sky, Channel 4 news media, you’d never know. This manipulation is appalling. https://t.co/bPNB3v3yj9
— Rush (@exRAF_Al) June 16, 2020
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News