18 كۆچبه‌ری كورد و پاكستانی له كاتی هه‌وڵدانیان بۆ ده‌ربازبوونیان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا، له لایه‌ن پۆلیسی كرۆئاتیا تووندووتیژیان به‌رمابه‌ر ئه‌نجام درا.
دوای ئه‌وه‌ی كه 18 كۆچبه‌ری كورد و پاكستانی كه هه‌وڵیاندا سنوره‌كانی بۆسنا به نایاسایی تێپه‌ڕن به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا، له لایه‌ن پۆلیسی كرۆئاتیا ده‌ستگیر كران و تووندووتیژیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجام درا و پاشان دیپۆرتی بۆسنا كران و به په‌له ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و وڵاته كران.
پزیشكێكی نه‌خۆشخانه‌كه به میدیاكانی ڕاگه‌یاند كه 6 كۆچبه‌ر به سه‌ختی بریندار كراون له لایه‌ن پۆلیسی كرۆئاتیا و له ئێستادا چاودێری تایبه‌تیان ده‌كه‌ین.
ڕادیۆ فه‌رمی ”Radio Sarajevo” بڵاوی كرده‌وه كه پۆلیسی كرۆئاتیا كۆچبه‌ره‌كانی له خاكی خۆیان دا ده‌ستگیر كرد و برینداریان كردن و پاشان دیپۆرتی بۆسنایان كرد. به‌شێكیان به سه‌ختی بریندار كراون،
ماوه‌كه، كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران، سكاڵایان تۆمار كردووه كه هێزه‌كانی كرۆئاتیا له سه‌ر سنوره‌كان، تووندووتیژی به‌رمابه‌ریان به‌كار دێنن بۆ ئه‌وه‌ی چی دیكه هه‌وڵی كۆچی نایاسایی نه‌ده‌ن، به‌ڵام به‌رپرسی پۆلیسی كرۆئاتیا تۆمه‌تی كۆچبه‌ره‌كانی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، پۆلیسه‌كان ڕێز له یاسا و مافی مرۆڤ ده‌گرن.
له هه‌مان كاتدا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی كرۆئاتیا ڕایگه‌یاند كه هێزه ئه‌منیه‌كانی سه‌ر سنوره‌كان 18 كۆچبه‌ریان ده‌ستگیر كرد كه هه‌وڵیان دابوو به نایاسایی سنوره‌كان ببه‌زێنن و بێ ئه‌وه‌ی تووندووتیژی به‌كار بێنن، ڕه‌وانه‌ی بۆسنا كران. هه‌روه‌ها ئاشكرایشی كرد كه هیچ كه‌س له كۆچبه‌ره‌كان داوای پزیشكیان نه‌كرد و بریندار نه‌كرابوون، هیچ جۆره برینێك له جه‌سته‌ی كۆچبه‌ره‌كاندا نه‌بوو، بۆیه ئێمه ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا دوو سه‌رخێزانی كورد به ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوزیان ڕاگه‌یاند، كه پۆلیسی كرۆئاتیا له به‌ر چاوی خێزان و منداڵه‌كانیان تووندووتیژیان به‌رامبه‌ر ئێنجام درا و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ‌كردن و پێیان گوت، ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه ده‌ستگیر بكرێن له كرۆئاتیا، خراپتریان به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن.
له ئێستادا زیاتر له 40.000 په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ر له وڵاتی بۆسنا هه‌ن كه له شار و شارۆچكه‌كانی باكوری بۆسنا ده‌ژین به تایبه‌تی له شاری بیهاچ و ڤێلیكا كلادوسا، به مه‌به‌ستی كۆچ كردنی نایاسایی به‌ره‌و وڵاتانی باكوری ئه‌وروپا.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News