لەڕاگەیێندراوێکدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى ڕایگەیاندووە‌”به‌نوسراوی فه‌رمی داوامان له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ كردووە كه‌ ژماره 1988 ى پارێزگای هه‌له‌بجه‌ نه‌درێت به‌هیچ شۆفێرێك“.

عه‌قید ئه‌نوه‌ر قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی هونه‌ریی له‌ به‌ڕێوه‌به‌راتی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ئاشکرایشیکردووە”ڕەزامەندی دراوە بۆ بڕیارەکە و ژمارە ١٩٨٨ لە مۆزەخانەی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە دادەنرێت“.

پارێزگای هەڵەبجە، ١٣/٣/٢٠١٤ بە بڕیارێكی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرا بە چوارەمین پارێزگای هەرێمی كوردستان. ڕووبەرەكەی ١٥٩٩ كیلۆمەتر چوارگۆشەیە، كە پێكهاتووە لە قەزای هەڵەبجە ناوەندی پارێزگاكەو ناحیەكانی “سیروان، خورماڵ، بیارە، بەمۆ”.