ئۆتۆمبیلێك به 8 كۆچبه‌ره‌وه له باكوری یۆنان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
قاچاخچیه‌ك له سه‌ر سنوری وشكانی یۆنانه‌وه به 8 كۆچبه‌ری نایاساییه‌وه به‌ڕێ كه‌وت به‌ره‌و شاری ساڵۆنیك تاكو كۆچبه‌ره‌كان بگوازێته‌وه.
ئۆتۆمبیله‌كه به كۆچبه‌ره‌كانه‌وه سورعه‌تی زۆر زیاد بوو، دوای چه‌ند كاتژمێرێك پۆلیسی باكوری یۆنان داوای له شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه كرد لادات بۆ پشكنین به‌ڵام شۆفێره‌كه سورعه‌تی زیاتر كرد و گه‌یشته 200كلم و ژیانی كۆچبه‌ره‌كانی خسته مه‌ترسیه‌وه.
هاوكات پۆلیس و مرویری باكوری یۆنان، دوای شۆفێره‌كه كه‌وتن و دوای چه‌ند كاتژمێرێك له یه‌كێك له گونده‌كانی باكوری یۆنان، شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه ده‌ستگیر كرا و له گه‌ڵ 8 كۆچبه‌ری نایاسایی كه به نیازی گواستنه‌وه‌یان بوو بۆ شاری ساڵۆنیك.
ڤیدیۆكه لێره ببینه:
هه‌ورامان خالید
په‌یامنێری Pishti-News