کەشناسی هەرێم ڕەوشی کەش وهەوای ڕۆژنی نەورۆزی ڕاگەیاند
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕەوشی کەش وهەوای ڕۆژانی نەورۆزی دیاریکرد.
ئەمڕۆ سێ شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند “ڕۆژی پێنج شەممە یەکەم ڕۆژی نەورۆز ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەوردەبێت لە هەندێ کاتیشدا دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور “.
کەشناسی هەرێم ڕایشیگەیاندووە “دووەم ڕۆژی نەورۆز ئاسمانی هەرێم هەور دەبێت لەهەندێ ناوچەدا بۆنیمچە هەور دەگۆڕێت.
کەشناسی هەرێم ئاشکرایشیکردووە “ سێیەم ڕۆژی نەورۆز ئاسمان نیمچە هەوردەبێت و ئەگەری باران بارین لەهەندێ کاتدا هەیە و لەناوچەشاخاویەکانیشدا ئەگەری بارانی زیاترە.
نەورۆز داب و نەریتێکی زۆر کۆن و دێرینە کە لە لایەنکورد و فارس و تورک و نەتەوەی دیکەوە، بە شێوەی جۆراوجۆر دەکرێت.
