ته‌نانه‌ت له ئه‌مڕۆدا (06-05-2018), 270 كۆچبه‌ر روویان كردۆته دورگه‌ی لێسڤۆس و 80ی دیكه گه‌یشتنه دورگه‌ی كیۆس و مه‌ترسی دروست بووه بۆ حكومه‌تی یۆنان كه توركیا سنوره‌كانی خۆی كردۆته‌وه بۆ په‌ڕاندنی په‌نابه‌ران كه ئه‌مه دژی رێكه‌وتنه‌كه‌ی توركیایه له گه‌ل یه‌كێتی ئه‌وروپا.
له چوار شوێنی جیاوازدا ئه‌مرۆ 226 په‌نابه‌ر به چوپ و به‌له‌م گه‌یشتنه میتیلینی و گواسترانه‌وه بۆ كه‌مپی مۆریا و ناویان تۆمار كرا و دواتریش 45 كۆچبه‌ری دیكه گه‌یشتنه هه‌مان دورگه و ئه‌وانیش گوسترانه‌وه بۆ كه‌مپی مۆریا له میتیلینی.
به پێی ئاماری فه‌رمی ده‌سگای په‌نابه‌ران له یۆنان، له سه‌ره‌تای مانگی 5دا، (واته له 6 رۆژدا)، نزیكه‌ی 1.200 كۆچبه‌ر گه‌یشتونه‌ته دورگه‌كانی یۆنان.
824 كۆچبه‌ر گه‌یشتونه‌ته دورگه‌ی میتیلینی، 218 كۆچبه‌ر گه‌یشتونه‌ته دورگه‌ی كیۆس و 50ی دیكه‌ش گه‌یشتونه‌ته سامۆس.
سه‌رچاوه ئاژانسی یۆنانی: amna.gr