17 یاریزانی كیك بۆكسێنی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتنه وڵاتی یۆنان به مه‌به‌ستی به‌ژداری كردنی پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك له بتوڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی WKU له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان كه بڕیاره له 27ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه بچێت تا 30ی مانگ كه 3 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت،
به پێی زانیاریه‌كانی Pishti-News یاریزانانی ناسراوی 40 ده‌وڵه‌ت به‌ژداری تێدا ده‌كات و یاریزانانی كوردستانیش به‌شێك ده‌بن له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه كه شان به شانی یاریزانه به ناو بانگه‌كانی جیهان كێبڕكێ له‌سه‌ر پله‌ی یه‌كه‌می ده‌كه‌ن،
له‌م بتوڵه‌یه یاریزانانی وڵاتی ئه‌ڵمانیاو به‌لجیكاو ئه‌مریكاو كه‌نه‌داو ئوستورالیاو قوبرس و جه‌ندین ولاتی دیكه‌ش تێیدا به‌ژدارن بڕیار وایه له ناوچه‌ی ماروسی كه ده‌كه‌وێته باكوری سه‌نته‌ری ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان بتوڵه‌كه ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌م بتوڵه نێو ده‌وڵه‌تیه گرنگیه‌كی یه‌كجار زۆری ئه‌بێت چونكه ڕكابه‌ریه‌كی به‌هێزی نێوان وڵاته‌كان ده‌بێت و له نێوانیاندا هه‌رێمی كوردستان.
ئێمه وه‌ك تیمی پشتی-نیوز تاكه میدیای كوردی له یۆنان ڕاسته‌وخۆ بۆتان ده‌گوازینه‌وه.
هه‌ڵۆ خه‌لیل
ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان