یانەی بەرسلۆنە بە فەرمی داوای لە یاریزانێکی هێلی ناوەڕاست کردووە پەیوەندی بە ڕیزی یانە بەرسلۆنەوە بکات.

پێگەی فەرمی یانەی بەرسلۆنەی ئیسپانی بەیاننامەیەکی تایبەتی دەربارەی گواستنەوەی ئادراین ڕابیۆ دەرکرد و داوای لە یاریزانەکە کردووە ڕەزامەندی نیشان بدات بۆ پەیوەندیکردن بە یانە ئیسپانیەکە.

لە بەیانامەکەدا هاتووە رێز لە بڕیاری یانە پاریس سانتجێرمانی فەرەنسی دەگرین و داوایان لێدەکەین بە داواکەمان رازیبن.

جێگای ئاماژەیە یانە پاریس سانتجێرمان ماوەیەك لەمەوبەر هەرەشەی تۆمارکردنی سکاڵای لە یانە ئیسپانیەکە کردبوو سەبارەت بە دەست وەرنەدات لە پەیوەندی نێوان ئادریان رابیۆ و یانە فەرەنسیەکە.

 

هەڵۆ بەرزنجی

پەیامنێری  Pishti-News