یه‌ختێك به ده‌یان كۆچبه‌ره‌وه له ناوچه‌یه‌كی یۆنان‌دا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنانیش بێ ئاگایه
به پێی زانیاری میدیاكانی یۆنان، شه‌وی ڕابردوو یه‌ختێك به ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ره‌وه نزیك دورگه‌ی كیتیرا (Kythira) كه ده‌كه‌وێته باشوری یۆنان، ژیانی كه‌وته مه‌ترسیه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماتۆڕی یه‌خته‌كه‌یان له كار كه‌وتوبوو.
له‌و كاته‌دا كۆچبه‌ره‌كان په‌یوه‌ندیان به هێزی ده‌ریاوانی یۆنان كرد تاكو ڕزگاریان بكه‌ن.
هێزی ده‌ریاوانی یۆنان داوای له باخیرهیهكی یۆنانی كرد كه نزیكی كۆچبه‌ره‌كان بوو به ناوی ”Xrysi Express” هاوكاریان بكات، چونكه ماتۆڕی یه‌خته‌كه له كات كه‌وتوبوو، ئه‌گه‌ری نقوبوونی یه‌خته‌كه هه‌بوو. باخیره‌كه، هه‌موو كۆچبه‌ره‌كانی ڕزگار كرد و نزیك ناوچه‌یه‌كی دورگه‌ی كیتیرا هه‌مووانی به سه‌لامه‌تی جێ هێشت.
وه‌ك تیمی پشتی-نیوز په‌یوه‌ندیمان كرد به وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر له سه‌ر ئه‌و ڕووداوه، له وه‌ڵامدا پێیان ڕاگه‌یاندین كه هیچ زانیاریه‌كیان لانیه و ئاگایان له‌و ڕووداوه نیه.
بۆ به‌دواداچوونی زیاتر، په‌یوه‌ندیمان كرد به پۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه كه گوایه كۆچبه‌ره‌كانی تێدا ده‌ستگیر كراون، ئه‌وانیش پێیان ڕاگه‌یاندین كه ئاگایان له‌و ڕووداوه نیه.
ڕۆژنامه‌نووسێكی یۆنانی كه یه‌كه‌م كه‌س ئه‌و ڕاپۆرته‌ی بڵاو كرده‌وه له په‌یوه‌ندیه‌كی تهلهفۆنید به پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند:
یه‌خته‌كه كاپتنی نه‌بوو، كۆچبه‌ره‌كان به‌ته‌یا بوون، ژیانیان له مه‌ترسیدا بوو، له ژێر ئاوكه‌وتنی یه‌خته‌كه ده‌ترسان، بۆیه په‌یوه‌ندیان كرد به هێزی ده‌ریاوانی یۆنان و به هاوكاری باخیرهكهی یۆنانی ڕزگار كران.
تا ئێستا كه‌س نازانێت كۆچبه‌ره‌كان چیان به‌سه‌ردا هاتووه.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News