یه‌ختێك به‌ ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ره‌وه‌ له‌ دورگه‌ی كه‌ركه‌ره‌ له‌ باكوری یۆنان ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا

 

به‌ پێی زانیاریه‌كان كه‌ تایبه‌ت ده‌ستی مه‌ڵپه‌ڕی پستی-نیوز كه‌وتوون، شه‌وی 27/2/2021  له‌ دورگه‌ی كه‌ركه‌ره‌ له‌ باكوری یۆنان، كۆچبه‌رێكی ئه‌فغانی ته‌مه‌ن 18 ساڵ، پێش ئه‌وه‌ی سوار یه‌ختێك بكه‌وێت، له‌ لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانیه‌وه‌ ده‌ستگیر كرا.

له‌ كاتی ده‌ستگیر كردنی، كۆچبه‌ره‌ ئه‌فغانیه‌كه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ به‌ نیاز بوو دوار یه‌خته‌كه‌ بكه‌وێت و به‌ڕێ بكه‌وێت به‌ره‌و وڵاتی ئیتاڵیا. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه‌ نزیكه‌ی 9 بۆ 10 كۆچبه‌ری دیكه‌یش به‌ نیاز بوون سوار هه‌مان یه‌خت بكه‌ون.

دوای ئه‌م زانیاریانه‌، پۆلیسی كه‌ركه‌ره‌، له‌ ناوچه‌یه‌كدا 5 كۆچبه‌ری ئه‌فغانی دیكه‌یان ده‌ستگیر كرد كه‌ ئه‌وانیش به‌ نیاز بوون سوار هه‌مان یه‌خت بن.

به‌رپرسی ڕاگه‌یاندی وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا تایبه‌ت به‌ پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند:

سه‌ره‌تا كۆچبه‌ره‌ ئه‌فغانیه‌كه‌ كه‌ ته‌مه‌نی 18 ساڵه‌ له‌ كاتی ڕۆشتنی به‌ره‌و ناو یه‌خته‌كه‌ كه‌ ڕاوه‌ستابوو، ده‌ستگیر كرا. دواتر به‌ پێی زانیاریه‌كانی ئه‌و توانیمان 5 كۆچبه‌ری دیكه‌ی ئه‌فغانی ده‌ستگیر بكه‌ین. تا ئێستا هیچ كاپتن یاخود قاچاخچیه‌ك ده‌ستگیر نه‌كراوه‌. به‌ڵام یه‌خته‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو له‌ سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ ئه‌كه‌ین.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری  Pishti-News