یەکێک لەنوێنەرانی ڕێکخراوی یونیسێف ئاشکرای دەکات ،80%ی منداڵانی عێراق رووبەڕوی توندوتیژی بونەتەوە.
پیتەر هۆكینز ، نوێنەری یونسێف لە عێراق، لە بەیاننامەیەكدا بەبۆنەی رۆژی خۆشەویستی 14ی شوبات، ڕایگەیاند:”بەبۆنی رۆژی خۆشەویستی (ڤاڵانتاین) ئاهەنگ بۆ خۆشەویستی دەگێڕن و هیچ كەسێكیش هێندەی منداڵ پێویستیی بە نیشاندانی خۆشەویستی نییە”.
راشیگەیاند: لە عێراق، چەند ساڵێكە منداڵان تووشی توندوتیژی كەم وێنە بوونە ،ئێستاش لەگەڵ تەواوبوونی شەڕەكان، منداڵان لە ماڵ و قوتابخانەكاندا رووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە.
هۆكینز ئاشكراشیکرد”بەپێی راپرسییەكان، 80%ی منداڵانی عێراق تووشی توندوتیژیی زۆر خراپ بوون و سێ لەسەر یەكی ئەو رێژەیەش تووشی سزای جەستەیی توند لە رووخسار، سەر و گوێیەكان بوون”.
هۆنیکۆز: داوایشی لە دایك و باوكان و بەرپرسانی عێراقی كردووە پێكەوە هەوڵبدەن كۆتایی بە توندوتیژی دژی منداڵان بهێنن.