جەمیل تۆران بازیدی، نووسەر و رۆماننووسێکی خەڵکی باکووری کوردستانه لە دوای کودەتای سوپای تورکیا لە 12ـی ئەیلوولی 1980 لە تورکیا، ماوەیەک دەستگیر کرا و دوای ئازادبوونی، وەک پەنابەر رووی لە یۆنان کرد و لەوێ دەژی.
جهمیل توڕان كه زیاتر له 30 ساڵه له وڵاتی یۆنان دهژێت، ڕۆمانێكی نوسیوه به ناوی ”من ناوم ئازاده” و باسی چیرۆکی ژیان و کۆچی خانەوادەیەکی کورد دهكات، کە لە دایک و باوکێک و کوڕ و هەڵەبجەیی پێکهاتووە و دوای کیمیابارانکردنی شارەکەیان، ناچار بوون وەک پەنابەر روو بکەنە دەرەوە.
ڕۆمانی ”من ناوم ئازاده” چیرۆكێكی راستهقینهیه و لهو كاتهی دایك و باوكی ئازاد لەگەڵ منداڵەکانیان هەوڵیان دا بگەنە یۆنان، تەنیا ئازاد گەیشتە یۆنان و پۆلیسی تورکیا دایک و باوک و خوشکەکەی دەستگیر دەکەن و پێیان دەڵێن ئازاد لە دەریادا خنکاوە، دواتر ئەو خێزانە بەبێ ئازاد، رادەستی کوومەتی عێراق دەکەنەوە.
جهمیل توڕان 11 كتێبی به زمانی یۆنانی نوسیوه و زۆربهی كتێبهكانی باسی كورد و مێژوو و ئازادی كوردستان دهكهن. دوایین كتێبی وهرهراندنی زۆربهی شاعیرهكانی ههر 4 پارچهی كوردستان بوو كه له راپۆڕتێكی پشتی-نیوزدا، باسی ئهو كتێبهمان كردووه
لینكی راپۆرتی پشتی-نیوز