تا كۆتایی ساڵی 2021 سنوری وشكانی و ئاوی یۆنان له گه‌ڵ توركیا به تووندی پارێزراو ده‌بێت
حكومه‌تی یۆنان پلانێكی داناوه به ته‌لبه‌ند كردنی زیاتری سنوری وشكانی یۆنان له گه‌ڵ توركیا، تاكو هیچ ڕێگایه‌ك نه‌مێنێت بۆ قاچاخچی و كۆچبه‌ران سنوره‌كان به نایاسایی ببه‌زێنن. پرۆژه‌كه له ساڵی 2020ه‌وه ده‌ستی پێكردووه و به پێی ئه‌و پلانه‌ی كه دانراوه تا مانگی 4ی 2021 پرۆژه‌كه ته‌واو ده‌بێت و زۆربه‌ی خاڵه سنوریه‌كانی وشكانی یۆنان له گه‌ڵ توركیا ته‌لبه‌ن ده‌كرێن، تاكو ڕێگری له كۆچی نایاسایی و به‌زاندنی سنوره‌كانی یۆنان نه‌كرێن.
له یه‌كه‌م ڕۆژی ڕاگه‌یاندی ئه‌و پرۆژه‌یه، له مه‌ڵپه‌ڕی پشتی-نیوز هه‌واڵه‌كه‌مان بڵاو كرده‌وه كه حكومه‌تی یۆنان به نیازه سنوری وشكانی خۆی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك تووندتر بكات https://bit.ly/3bePmlh

به پێی پرۆژه‌كه بڕیار وایه سیسته‌می ئهلهكترۆنی و سه‌نته‌ری چاودێری كردن به كامێره له سه‌ر خاڵه سنوریه‌كان دابنرێن تاكو سات به سات چاودێری له هه‌موو خاڵه سنوریه‌كانی وشكانی یۆنان بكه‌ن، هه‌ر كاتێك كۆچبه‌ری نایاسایی سنوره‌كان ببه‌زێنن ڕاسته‌وخۆ ده‌ستگیری بكه‌ن.
له هه‌مان كاتدا حكومه‌تی یۆنان به نیازه كه‌مپێكی داخراوی گه‌وره نزیز سه‌ر سنوری یۆنان و توركیا دروست بكات كه توانای مانه‌وه‌ی 3.000 كۆچبه‌ری ببێت، تاكو ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی هه‌وڵی به‌زاندنی سنوره‌كان ده‌ده‌ن، ڕاسته‌وخۆ ڕه‌وانه‌ی ئه‌و كه‌مپه‌ی بكه‌ن و له‌وێ لێكۆنڵینهوه له كه‌یسه‌كه‌ی بكه‌ن. ئه‌گه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی قبوڵ نه‌كرێت، دیپۆرتی توركیای بكه‌نه‌وه. به‌ڵام دانیشتووانی ناوچه‌كه و سه‌رۆكی شاره‌وانی ناوچه‌كه، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و ڕازی نین به دروست كردنی هیچ جۆره كه‌مپێكی داخراوی كۆچبه‌ران، چونكه ده‌ڵێن ده‌بێته هۆی تێكدانی بارودۆخی ژیانی ڕۆژانه‌یان، به‌ڵام وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان له چه‌ند ڕۆژێكی ڕابردوو پرۆژه‌ی دروست كردنی كه‌مپێكی داخراوی ڕاگه‌یاند كه سه‌ره‌تای بۆ 500 كۆچبه‌ر تا 1.500 ده‌بێت و دواتر گه‌وره‌تر ده‌كرێت و ده‌توانێت 3.000 كۆچبه‌ر له خۆی ڕابگرێت.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News