پرۆگرامی ئیلیۆس به سه‌رپه‌رشتی ڕێكراوی ئای ۆئهم كه له لایه‌ن كۆمیسیۆتی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه بودجه‌كه‌ی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه مافی پهانبهریان وه‌ر گرتووه بۆ هاوكاری كردنیان تاكو 12 مانگ كرێ خانویان پێده‌درێت و هه‌روه‌ها بڕه پارهیهكیشین له سه‌ره‌تاوه پێده‌درێت بۆ كرینی كهلو په‌لی خان‌و.
به پێی بڵاو كراوه‌ی حكومه‌تی یۆنان سهرخێزانهكان ده‌توانن له سه‌ره‌تای دۆزینه‌وه‌ی خان‌و بڕی تاكو 1490 یۆرۆ وه‌ر بگرن و هه‌ر سه‌ر مانگێكیش تاكو 630 یۆرۆ.
ئه‌م بڕه پارانه له لایه‌ن كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه به هاوكاری حكومه‌تی یۆنانیش ده‌درێت به‌و په‌نابه‌رانهi كه مافی په‌نابه‌رییان وه‌رگرتووه و بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا بتوانن خۆیان بژێنن و له‌و وڵاته جێ‌نشین بن.
ئه‌وانه‌ی سودمه‌ند ده‌بن له‌م بڕیاره، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ن كه له دوای 01/10/2019 وه‌وه مافی په‌نابه‌رییان وه‌ر گرتووه یاخود ئه‌وانه‌ی له دوای ئه‌و ڕۆژه‌وه بڕیاره‌كه‌یان بۆ ده‌رچووه و له یه‌كێك له كه‌مپه‌كانی یۆنان جێنشینن یاخود له هۆتێل و خانوه‌كان كه پێیان دراوه.
كێ له‌م پرۆگرامه‌دا سودمه‌ند ده‌بێت؟
به پێی پرۆگرامی Helios و ڕاگه‌یاندراوی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه له 01/10/2019ه‌وه بڕیاری وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ریان بۆ ده‌رچووه و له وڵاتی یۆنان جێ‌نشین و له یه‌كێك له كه‌مپه‌كانی یۆنانن یاخود له‌و هۆتێلدان، هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌گرێته‌وه.
پرۆگرامی Helios (هیلیۆس، واته خۆر) ده‌یه‌وێت به‌م شێوه‌یه وا بكات له هه‌موو په‌نابه‌ران له داهاتوودا خۆیان بژێنن له ڕێگه‌ی:
- دۆزینه‌وه‌ی خان‌و
- ده‌ست پێكردنی فێر كردنی زمانی یۆنان
- فێر كردنی چه‌ند كارێك بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا هه‌لی كار بۆ خۆی بره‌خسێنێت
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه له‌م پرۆگرامه‌دا سودمه‌ند ده‌بن، كاتێك خانوه‌كانیان پێده‌دان، گرێبه‌ستێكیان بۆ ده‌كرێت به ناوی خۆیان و دواتر له ڕێگه‌ی بانقی تایبه‌ته‌وه موچه و مهسرهفهكانیان بۆ ڕه‌وانه ده‌كه‌ن.
هه‌ر په‌نابه‌رێك چه‌ند وه‌ر ده‌گرێت؟
به پێی بڵاو كراوه‌ی IOM, هه‌ر په‌نابه‌رێك كه سه‌ڵته (زگورتی) وه‌ك پێشه‌كی 440 یۆرۆ وه‌ر ده‌گرێت بۆ خان و ماڵ و پێداویستیه‌كانی بۆ ماوه‌ی 12 مابگیش هه‌ر سه‌ره مانگێك بڕی 162 یۆرۆ وه‌ر ده‌گرێت.
هه‌ر خێزانێكی دوو ئه‌ندامی (ژن‌و پیاوێك) 830 یۆرۆ وه‌ك پێشه‌كی بۆ پێداویستی خان‌و وه‌ر ده‌گرن هه‌موو سه‌ره مانگێكیش 309 یۆرۆ بۆ ماوه‌ی 12 مانگ وه‌ر ده‌گرن.
ئه‌و خێزانانه‌ی كه 3 ئه‌ندامن پێشه‌كی 980 یۆرۆ وه‌ر ده‌گرن و هه‌موو سه‌ره مانگێكیش 396 یۆرۆ بۆ كرێ خان‌و.
هه‌ر خێزامێكی 4 و 5 ئه‌ندامی پێشه‌كی 1.172 یۆرۆ وه‌ر ده‌گرن 504 یۆرۆس وه‌ر ده‌گرن بۆ كرێ خان‌و و پێداویستیه‌كانیان بۆ ماهوی 12 مانگ.
ئه‌و خێزانانه‌ی له 6 ئه‌ندام زیاترن 1.490 یۆرۆ وه‌ر ده‌گرن بۆ پێشه‌كی هه‌موو سه‌ره مانگێكیش 630 یۆرۆ وه‌ر ده‌گرن بۆ كرێ خان‌و و پێداویستی خۆیان بۆ ماوه‌ی 12 مانگ.
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی سودمه‌ندی پرۆگرامی Helios ده‌بن، پێویسته فێری زمانی یۆنانی ببن و به‌شداری كۆرس و سێمینار بكه‌ن له چه‌ند شوێنێكی تایبه‌تدا كه حكومه‌تی یۆنان ده‌ستینیشانی ده‌كات له شار و شارۆچكه‌كانی یۆنان و له دورگه‌ی كریتیش. ئه‌م سێمینارانه بۆ ماوه‌ی 6 مانگ ده‌بن هه‌ر په‌نابه‌رێك كه به‌شداری ده‌كات، 3 كاتژمێر ڕۆژانه ده‌خوێنێت بۆ زمانی یۆنانی له ذووشه‌ممه تا هه‌ینی.
پرۆگرامی Helios, هاوكاری ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ش ده‌كات كه كارێك ده‌زانن و یاخود ئهزمهنێكیان له كارێكدا هه‌یه، له ڕێگه‌ی چه‌ند پسپۆڕێكه‌وه هاوكاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كارێك له بواره‌كه‌ی خۆیدا بدۆزێته‌وه و بتوانێت له داهاتوودا خۆی بژێنێت.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
