په‌نابه‌ران

یۆنان: پەنابەرێکی کورد بەشێوەیەکی خۆبەخش ماسک بۆ یۆنانیەکان دروست دەکات

سەفەر ئەنوەر خەیات کوردێکی تەمەن ٣٦ ساڵی خەڵکی زاخۆیە لەساڵی ٢٠١٨ەوە ڕووی کردۆتە وڵاتی یۆنان، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەیۆنان ئێستا لەگەڵ منداڵەکانی بەشێوەیەکی خۆبەخشی ڕۆژانە ماسک دروست دەکەن بەبێ بەرامبەر.

ئەو کوردە خۆبەخشە دەربارەی کارەکەیان بەپشتی نیوزی وت: ئەو کارەی ئەنجامی دەدەن کارێکی خۆبەخشیە، ماوەی ٤چوار ڕۆژە لەگەڵ منداڵەکانی ڕۆژانە نزیکەی ٤٠_٥٠ ماسک دروست دەکەن، وتیشی تاوەکو ئەو ڤایرۆسەش کۆتایی پێدێت لەکارەکەیان بەردەوام دەبن.

”سەبارەت بە تێچووی دروستکردنی ئەو ماسکانە ڕێکخراوی(e-Trikala) تێچووەکەی دابینی دەکات و ئەوان وەک خۆبەخش دروستی دەکەن، دواتریش ڕێکخراوەکە دابەشی سەر هاوڵاتیان دەکات“ سەفەر خەیات وای وت.

ئەو پێکهاتانەی ماسکەکەی پێ دروست دەکەن ٣جۆر قوماشی پزیشکیە کە بۆدروستکردنی ماسک بەکاردێت ئەوان بەکاری دەهێنن.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button