كاتژمێر 5:15 رۆژی شه‌ممه ، ئۆتۆمبیلێكی بار هه‌ڵگه‌ر به 11 په‌نابه‌ره‌وه له گه‌ڵ ئۆتۆمبیلێكی دیكه له سه‌ر ئۆتۆبانی كه‌ڤاڵه توشی روودایێكی هاتوچۆ بوون و به‌و هۆیه‌شه‌وه، ئۆتۆمبیلی په‌نابه‌ره‌كان ئاگری گرت و گشتیان سوتان
به پێی زانیاریه‌كان كه ده‌ستی Pishti-News كه‌وتون، ئۆتۆمبیلی 11 په‌نابه‌ره‌كه، جۆری van بوو، واته بارهه‌ڵگری بچوك كه له سه‌ر سنوری یۆنانه‌وه بهڕێكهوتوبوو به‌ره‌و شاری ساڵۆنیك. هه‌روه‌ها له كۆنترۆڵێكی پۆلیسدا، ئۆتۆمبیلی په‌نابه‌ره‌كان رهنهوهستا و خێرایهكهی زیاد كرد و پاش ماوه‌یه‌ك، شۆفێره‌كه كۆنترۆڵی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له ده‌ستدا و خۆی كێشا به ئۆتۆمبیلێكی دیكه و دواجاه هه‌ردوو ئۆتۆمبیله‌كه ئاگریان گرت. ئاگرێكی زۆر به‌هێز هه‌ڵگیرسا له هه‌ردوو ئۆتۆمبیله‌كه و ته‌نیا شۆفێره‌كان رزگار بوون، هه‌ر 11 په‌نابه‌ره‌كه له ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌دا نه‌یانتوانی خۆیان رزگار بكه‌ن و به هۆی سوتاییهوه گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی هاتوچۆی شاری كهڤالا، ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ی كه په‌نابه‌ره‌كان تێیدا سوتان، ژماره‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌یان ساخته بووه و هی ئۆتۆمبیلێكی دیكه بووه. به‌و هۆیه‌شه‌وه پۆلیس ده‌ڵێت، كه ئه‌مه كاری گواستنه‌وه‌ی قاچاخچیه‌كان بووه كه مه‌به‌ستیان بووه، ئێم په‌نابه‌رانه بگوازنه‌وه بۆ شاری ساڵۆنیك.



