به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی په‌نابه‌ران و ڕێگری گرتن له باڵا‌و بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی COVID-19 له نێو كه‌مپه‌كانی له دورگه‌كانی یۆنان‌دا، بڕیار وایه به‌م زووانه 2.380 په‌نابه‌ر به شار و شارۆچه‌كه‌كانی باكوری یۆنان دابه‌ش بكرێن.
به پێی بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، دوای كۆتای هاتنی جه‌ژنی كریستیانه‌كان، له دورگه‌كانی لێرۆس، كیۆس، كۆس، سامۆس و لێسڤۆس 2.380 په‌نابه‌ر به‌هۆی ڕێگری گرتن له بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له نێو كه‌مپه‌كاندا، ده‌گوازرێنه‌وه بۆ شار و شارۆچكه‌كانی باكوری یۆنان.
به‌پێی لاو كراوه‌ی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران، هه‌ر 2.380 په‌نابه‌ره‌كه له نێوان دوو حه‌فته‌دا له دورگه‌كاندا ڕه‌وانه‌ی باكوری یۆنان ده‌كرێن.
له نێو 2.380 پهنابهرهكهدا، 200 كه‌سیان ته‌مه‌نیان سه‌رو 60 ساڵه كه له گه‌ڵ خێزانه‌كانیاندا. ئه‌وانی دیكه په‌نابه‌رن كه نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه و ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌ترسیه بۆ ژیان و ته‌ندروستیان.
له دوای پشكنینی پزیشكان و تیمی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران و ته‌ندروستی كه پشكنیان بۆ هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه ئه‌نجامدا، ده‌ركه‌وت كه 1730 كه‌سیان نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان له گه‌ڵه و هه‌موویان ڕه‌وانه‌ی هۆتێل و كه‌مپ و خانوی شار و شارۆچكه‌كانی باكوری یۆنان.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News