Uncategorizedپه‌نابه‌ران

یەکێتی ئەوروپا بە نیازە پەنابەران دابەش بکات

یەکێتی ئەوروپا بە نیازە ساڵانە تا 10.000 پەنابەر دابەش بکات

یەکێتی ئەروپا پرۆژەیاسایەکی ئامادە کردووە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ساڵانە 5.000 تا 10.000 پەنابەر بە وڵاتانی ئەندام دابەش بکات

 

یەکێک لە گفتوگۆکانی یەکێتی ئەوروپا پرۆژەیاسایەکە کە دەیەوێت بیخاتە بەردەم وڵاتان تاوەکە لە سەر خواستی خۆیان ساڵانە لە 5 هەزار تا 10 هەزار پەنابەر دابەش بکەن

ئەم بیرۆکەیە لە لایەن وڵاتی چیکەوە هاتووە کە ئەم ماوەیە سەرۆکایەتی یەکێتی ئەوروپا لە ئەستۆی ئەودایە. ڕەشنووسێک ئاشکرا کراوە لە ڕێکەوتی 20/10/2022وە کە وڵاتی چیک دەیەوێت بزانێت هەڵوێستی وڵاتانی ئەندام چیە سەبارەت بەو پرژەیاسایە، چونکە حکومەتی چیک پێی وایە کە ئەمە دەبێتە چارەسەری ئەو کێشە و ئاڵۆزیانەی پەنابەران کە ڕووبەڕووی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەرووپا بوونەتەوە.

لە ساڵانی ڕابردووەوە هەڵێک درا بۆ دابەشکردنی کۆچبەران بە سەر وڵاتانی ئەندام بەڵام هەوڵەکە سەرکەوتوو نەبوو بەهۆی ئەوەی وڵاتی پۆڵەندا و هەنگاریا ڕازی نەبوون کۆچبەر و پەنابەر وەربگرن.

حکومەتی چیک کە سەرۆکایەتی یەکێتی ئەوروپای لە ئەستۆدایە، پرۆژەیاسایەکی ئامادە کردووە بە ناوی « هەماهەنگی یەکێتی ئەوروپا بۆ کۆچبەران و مێکانیزمێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی» کە تێیدا داوا لە وڵاتانی ئەندام دەکات بەدواداچوون بکەن ساڵانە لە سەر خواستی خۆیان ساڵانە 5 تا 10 هەزار کۆچبەر وەربگرن هاوکاری ئەو وڵاتانە بکەن کە ژمارەی کۆچبەریان زۆر زیادی کردووە. وە لە پرۆژەیاساکەدا ئاماژەش بەوە دراوە کە یەکێتی ئەوروپا مافی ئەوەی هەیە ڕێژەی 10 هەزار کۆچبەر زیاتریش بکات بۆ هەندێک وڵاتان.

حکومەتی چیک ئاماژەی بەوەشداوە کە وڵاتانی ئەندام لە سەر خواستی خۆیان ڕێک دەکەون و پەنابەران وەردەگرن یاخود دەتوانن پارە بدەن بەو وڵاتانەی کە ژمارەیەکی زۆری پەنابەریان لە ئەستۆ گرتووە بۆ خزمەت کردنی زیاتریان و باشتر کردی بارو دۆخی پەنابەران لەو وڵاتە.

پرۆژەیاساکەی وڵاتی چیک:

بە پێی ئەو یاسایەی کە لە ئێستادا هەیە، پەنابەران پێویستە داوای مافی پەنابەری بکەن لە یەکەم وڵاتی یەکێتی ئەوروپا کە ڕووی تێدەکەن و لەوێ بەدواداچوون بکەن لە سەر داواکەی. ئەگەر ئەو پەنابەرە بە جارێکی دیکە کۆچ بکات و ڕوو لە وڵاتێکی دیکەی یەکێتی ئەوروپا بکات و دووبارە داوای مافی پەنابەری بکاتەوە، دەبێت بیگەڕێننەوە بۆ ئەو وڵاتەی کە یەکەم جار تێیدا داوای مافی پەنابەری کرد.

بەڵام ئەو وڵاتانەی کە ژمارەیەکی زۆری کۆچبەر و پەنابەریان لە ئەستۆ گرتووە، دەکرێت پەنابەرەکە دیپۆرت نەکرێتەوە و بەدواداچوون لە سەر داواکەی بکرێت (لە دووەم وڵاتی یەکێتی ئەوروپا)

تا ئێستا هەندێک لە وڵاتانی باشوری یەکێتی ئەوروپا، پێشوازیان لەم پرۆژەیاسایە کردووە بەڵام برۆکسێل و هۆڵەندا ناڕازین. تاوتێکردن لە سەر ئەم پرۆژەیاسایە تا کۆتایی مانگی 11ی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و ئیدی لەو کاتەوە دەردەکەوێت تا چەند پشتگیری لەم پرۆژەیاسایە دەکرێت و دەخرێتە بواری جێ بەجێ کردن

هەڵۆ خەلیل

پشتی-نیوز

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button