كه‌رنه‌ڤاڵی ریۆ دێ جانێیرۆی له به‌رازیل ده‌ستی پێ كرد و سه‌مای سه‌مبای به‌رازیلی له رۆژی یه‌كشه‌مه‌وه راوه‌ستانی نیه له زۆربه‌ی شه‌قامه‌كانی ریۆ دێ جانێیرۆ.
به‌رازیل به‌ناوبانگترین وڵاته بۆ ئاهه‌نگی كه‌رنه‌ڤاڵ و ساڵانه زیاتر له 50.000 ئافره‌تو پیاو به‌ژداری كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه ده‌كه‌ن و بۆ ماوه‌ی چه‌ن رۆژێك سه‌مای سه‌مبه ده‌كه‌ن.
به پێی راگه‌یندراوه‌كانی به‌رازیل، شاره‌وانی ریۆ دێ جانێیرۆ ئه‌مساڵ زیاتر له 100 ملیۆن كۆندۆم به خۆرایی ده‌درێنه هاوڵاتی و گه‌شتیاران، چونكه شه‌وانی كه‌رنه‌ڤاڵ له كاتی سه‌ما كردن سێكس زۆر ده‌كرێن له شه‌قامه‌كانی ریۆ دێ جانێیرۆ، ئه‌مه‌ش له به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ جۆرێك نه‌خۆشی وه‌ك ئایدز (Aids) بڵاو نه‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌ك باس ده‌كرێت، شه‌وانی كه‌رنه‌ڤاڵ، ته‌نانه‌ت له شوێنی له‌شفرۆشه‌كانیش سێكس كردن به به‌لاش ده‌درێت و هه‌وڵاتیانی به‌رازیل باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ده‌یانه‌وێت به شێوه‌یه‌ك سوپاسی ئه‌و گه‌شتیارانه بكه‌ن كه سه‌ردانی ریۆ دێ جانێیرۆ ده‌كه‌ن و پێویسته پێشوازیه‌كه به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی گه‌رم ببێت.
هه‌روه‌ها به‌رپرسی شاره‌وانی ریۆ دێ جانێیرۆ ئه‌وه‌شی بڵاو كردۆته‌وه كه ئه‌مساڵ، نزیكه‌ی 7 ملیۆن لیتر بیره ئاماده كراوه و 17.000 پۆلیس و ئاسایش شاره‌كه كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن، چونكه تا ئێستا له 86% هۆتێله‌كان گیراون بۆ گه‌شتیاران.