
گه‌نجێكی كورد له یۆنان به دڕندی ده‌كوژرێت و بكوژه‌كانیشی زیاتر له 3 مانگه ده‌ستگیر نه‌كراون
گه‌نجێكی كورد به ناوی یونس عه‌لادین كه خه‌ڵكی سلێمانیه و له مانگی 8ی 2020دا له شاری ساڵۆنیكی باكوری یۆنان، به شێوه‌یه‌كی دڵته‌زێن و دڕندانه له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه ده‌كوژرێت و بكوژه‌كانیش هه‌ڵدێن. تا ئێستا پۆلیسی یۆنان نه‌یتوانیه بكوژه‌كان ده‌ستگیر بكات و ته‌رمی یونس عالدانیش زیاتر له 3 مانگه له ساردكه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری ساڵۆنیكی یۆنان ماوه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار هاوكار نه‌بوون تاكو ته‌رمه‌كه‌ی بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
یونس عالادین كێیه و چۆن ده‌گاته یۆنان
یونس عه‌لادین خه‌ڵكی شاری سلێمانیه و دایكی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و باوكیشی خه‌ڵكی باشوری كوردستانه. له ته‌مه‌نی 20 ساڵیه‌وه، یۆنس پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بووه بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 7 ساڵ له هێزه‌كانی یه‌كه‌ی 70 خزمه‌تی كردووه. به‌هۆی بارودۆخی خراپی ژیان و دارایی، بڕیار ده‌دات كوردستان به‌جێبهێڵێت و ڕوو له تاراوگه بكات.
كه‌سوكارێكی نزیك له یونس عه‌لادین به ناوی ح.ح.ح ، تایبه‌ت چیرۆكی یونس بۆ پشتی-نیوز ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت له سه‌ره‌تای ساڵی 2018ه‌وه یونس عه‌لادین و منداڵێكی له گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی كه دووگیان بوو له ڕێگه‌ی وشكانیه‌وه له توركیاوه ده‌گه‌نه ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان.
دوای مانه‌وه‌ی زیاتر له ساڵێك له شاری ئه‌سینا، یونس عه‌لادین، منداڵیی دووه‌می له دایك ده‌بێت. دواتر له گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی بڕیار ده‌ده‌ن ڕوو له شاری ساڵۆنیكی باكوری یۆنان بكه‌ن، به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار و له‌و شاره.
له‌وێ یوسن دوای ماوه یه‌ك، ئافره‌تێكی دیكه ده‌ناسێت كه خه‌ڵكی دهۆكه و به ڕه‌سمی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ده‌كات و ده‌بێته خێزانی دووه‌می. سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌سوكاری خێزانی دووه‌می ناڕازین، ئه‌و له سه‌ر خواستی خۆی حه‌ز ده‌كات و شوی پێده‌كات. له‌وێ ده‌مێنێته‌وه و به هه‌ردوو خێزانه‌كه‌ی ده‌ڵێت، هه‌ر كاتێك ئیقامه‌مان لێره به‌ده‌ستهێنا، ریستۆرانتێك ده‌كه‌یه‌نه‌وه و هه‌موومان تێیدا كار ده‌كه‌ین. به بڕوای یونس، شاری ساڵۆنیك، ژماره‌یه‌كی په‌نابه‌ری زۆر ڕووی تێده‌كه‌ن و ده‌توانێت له‌وێ هه‌لی كار به‌ده‌ستبێنێت و ژیانێكی ئاسوده‌تر بۆ هه‌ردوو خێزانه‌كه‌ی دروست بكات.
به پێی كه‌سوكاری نزیكی یونس، ئه‌و ماوه‌ی كه له ئه‌سینا مایه‌وه، تا ڕاده‌یه‌ك فێری زمانی یۆنانی بوبوو، ده‌یتوانی كاره‌كانی خۆی به‌ڕێ بكات. هه‌ر بۆیه شاری ئه‌سینای به‌جێهێشت تاكو له ساڵۆنیك له نێو كورده‌كان ژیانی خۆی به‌سه‌رببات تا ئه‌و ڕۆژه‌ی مافی په‌نابه‌ری وه‌رده‌گرێت.
چۆن یونس عه‌لادین كوژرا؟
له 15/8/2020 یونس عه‌لادین دیار نامێنێت و خێزانی یه‌كه‌می به ناوی ساكار قادر به‌دوای ده‌گه‌ڕێت. په‌یوه‌ندی به ڕێكخراوێكی ناحكومی ده‌كات و پێیان ده‌ڵێت كه چه‌ند ڕۆژێكه یونس نادیاره و مۆبایله‌كه‌ی داخره‌وه و وه‌ڵام ناداته‌وه. ڕێكخراه‌وه‌كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به پۆلیس ده‌كات و سكاڵا تۆمار ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر بكه‌ن و یونس بدۆزنه‌وه.
ده‌نگی خێزانی یه‌كه‌می یوسن عه‌لادین، ساكار قادر
دوای نزیكه‌ی هه‌فته‌كه‌یه‌ك واته له 21/8/2020دا پۆلیسی ساڵۆنیك بانگێشتی خێزانی یه‌كه‌می یونس ده‌كات و پێی ده‌ڵێت كه ته‌رمێك دۆزراوه‌ته‌وه و پێویسته ته‌ماشای وێنه‌كانی بكه‌ن. له بنكه‌ی پۆلیسدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی دڕندانه و دڵته‌زێن، یونس عه‌لادین كوژرابوو، سه‌ری له جه‌سته‌ی لێكرابوه‌وه، تاكو تووشی شۆك نه‌بێت، ته‌نها چه‌ند وێنه‌یه‌كی پێ نیشانده‌ده‌ن له سه‌ر كۆمپیوته‌ر، خێزانه‌كه‌ی به عه‌ینه‌ك و كاله و هاوێیه‌ك، ته‌رمی یونس عه‌لادین ده‌ناسێته‌وه و به پۆلیسه‌كان ده‌ڵێت ”ئه‌وه هاوسه‌ری منه”.
بۆ دڵنیایی زیاتر، پۆلیس داوا ده‌كات تێستی DNA له منداڵه‌كانی یونس وه‌بگیرێت (یاره ته‌مه‌ن 5 ساڵ و یاده ته‌مه‌ن ساڵ و شه‌ش مانگ كه له ئه‌سینا له دایكبووه) تاكو دڵنیابن كه ئه‌و ته‌رمه باوكی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و دوو منداڵه‌یه.
دواتر ساكار قادر، كه‌سوكاری نزیك له یونس له هه‌رێمی كوردستان له ڕووداوه دڵته‌زێنه‌كه ئاگادار ده‌كاته‌وه به تایبه‌ت په‌یوه‌ندی ده‌كات به ح.ح.ح كه چه‌ند ساڵێك یونس عه‌لادین لای ئه‌و ژیاوه له سلێمانی و، ئه‌و له منداڵیه‌وه گه‌وره‌ی كردووه. داوای هاوكاری لێ ده‌كات، پێشی ده‌ڵێت كه هه‌ردوو خێزانه‌كه‌ی كۆكن له سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌رمی یونس عه‌لادین بگه‌رێندرێته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
له مانگی 8ی ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا ته‌رمی یوسن له نێو ساردكه‌ره‌وه‌ی یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌ی شاری ساڵۆنیكی باكوری یۆنان ده‌بێت و له 12/11/2020 دا ئه‌نجامی DNA ده‌رده‌چێت و به ساكار قادر ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت كه ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه باوكی منداڵه‌كانیه‌تی.
خێزانی دووه‌می یونس عه‌لادین كه نزیكه‌ی 15 خوشك و 12 برای هه‌یه، ده‌ڵێت، گومان له‌وه ده‌كه‌م بكوژه‌كان كه‌سی نزیك له من بن، چونكه ئه‌وان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه‌وه ڕازی نه‌بوون زه‌واجی له گه‌ڵ بكه‌م ته‌نانه‌ت له سه‌ره‌تایشدا هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كردین.
هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی یونس عه‌لادین:
به‌ڕێز ح.ح.ح دوای ئه‌نجامدانی كوشتنی یونس عه‌لادین هه‌وڵێك ده‌دات له ڕێگه‌ی ژماره‌یه‌ك هاوڕێی خۆیه‌وه هاوكاری و ڕێنمایی بكه‌ن تاكو ته‌رمی یونس بگه‌ڕێننه‌وه هه‌رێمی كوردستان. چونكه له ڕووی داراییه‌وه ناتوانن خۆیان ئه‌و بڕه پاره‌یه ته‌رخان بكه‌ن.
دوای هه‌وڵدانێكی زۆر، ڕوو له مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له شاری سلێمانی ده‌كات و له‌وێ ده‌ینێرن بۆ ئۆفیسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان. له‌وێ داوای له به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كه‌تی ده‌كات هاوكاری بكه‌ن و پێیان ده‌ڵێت كه گه‌نجێكی كورد به ناوی یونس عه‌لادین، پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی بووه و بۆ ماوه‌ی زیاتر له 7 ساڵ پێشمه‌رگه بووه له ڕیزه‌كانی یه‌كه‌ی 70، له ئێستادا له یۆنان كوژراوه. داوا ده‌كه‌ین هاوكاریمان بكه‌ن، ته‌رمی ئه‌و كوڕه‌مان بۆ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
له وه‌ڵامدا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌ڵێت، كه ئه‌وه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا نیه به‌ڵكو، له ده‌سه‌ڵاتی باڵیۆزخانه‌ی عێراق و نوێنه‌ری یه‌كێتیدایه له یۆنان.
به‌خێوكه‌ری یونس به پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند:
كاتێك چوومه ئۆفیسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی له سلێمانی، باسی هه‌موو ڕووداوه‌كه‌م بۆ كردن و پێشم گوتن كه ئه‌م گه‌نجه كوژراوه و چه‌ندین ساڵ پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی بووه. به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی، ڕاسته‌وخۆ له به‌رده‌م مندا ته‌لیفۆنی بۆ باڵیۆزی عێراق كرد له ئه‌سینا، كه كورده و یه‌كێتیه. ئه‌و وه‌ڵامی ته‌لیفۆنه‌كانی نه‌دایه‌وه یاخود به‌رده‌ست نه‌بوو. دواتر ڕاسته‌وخۆ ته‌لیفۆنی بۆ نوێنه‌ری یه‌كێتی كرد له یۆنان، به ناوی ڕه‌وا كه‌ریم.
كاتێك باسی ڕووداوه‌كه‌ی بۆ كرد و داوای هاوكاری لێ‌كرد، نوێنه‌ری یه‌كێتی له یۆنان له وه‌ڵامدا گوتی:
گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ته‌رمه له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نیه هه‌روه‌ها پێویستی به 3.000 تا 4.000 دۆلار هه‌یه، ئێمه‌یش وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی له یۆنان، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌مان پێ ته‌رخان ناكرێت. ئه‌گه‌ر خۆتان ئه‌و بڕه پاره‌یه‌مان بۆ بنێرن، ئێمه ده‌توانین كاره ڕوتیناته‌كانتان بۆ بكه‌ین و ته‌رمه‌كه بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ده‌نگی به‌ڕێز ح.ح.ح كه‌سی نزیكی یونس عه‌لادین له سلێمانی:
به‌ڕێز ح.ح.ح ئه‌وه‌شی گوت، به به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیم گوت، كه بارودۆخی ئابوریمان زۆر خراپه و چه‌ند مانگێكه مووچه‌مان وه‌رنه‌گرتووه، ناتوانین ئه‌و بڕه پاره‌یه ته‌رخان بكه‌ین، بۆیه ڕوومان له یه‌كێتی كردووه، هاوكاریمان بكه‌ن.
كه‌سوكاری یونس له سلێمانی بێ ئومێد ده‌بن و نازانن ڕوو له كوێ بكه‌ن، داوای هاوكاری له كێ بكه‌ن…
له به‌رامبه‌ردا كۆمه‌ڵێك كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه دانیشتووی شاری ساڵۆنیكن، به خێزانی یه‌كه‌می یونس عه‌لادینیان ڕاگه‌یاندووه كه ئاماده‌ن بڕه پاره‌یه‌كی به‌رچه‌و ته‌رخان بكه‌ن وه‌ك هاوكاریه‌ك چ بۆ به‌خاكسپاردنی ته‌رمی یونس له شاری ساڵۆنیك چ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی ته‌لیفۆنه‌وه به پشتی-نیوزیان ڕاگه‌یاند، كه به‌رده‌وام ده‌بن له هاوكاری كردنی خێزانی یونس عه‌لادین له شاری ساڵۆنیك له ڕووی مادی و مه‌عنه‌وی.
ڕۆلی ده‌زگای لوتكه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی یونس عه‌لادین چی بووه؟
به‌ڕێز ح.ح.ح سه‌باره‌ت به ده‌زگای لوتكه به پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند:
”ده‌زگای لوتكه هیچ ڕۆلێكی نه‌بینیوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی یونس عه‌لادین، چه‌ندین جار په‌یوه‌ندیمان پێوه كردوون، به تایبه‌ت له ڕۆژی 13/11/2020ه‌وه په‌یوه‌ندی كراوه به ئه‌ندامێكی ئه‌و ده‌زگایه به ناوی ”هێڤار” پێمان ده‌ڵێن زۆر سه‌رقاڵن، یاخود وه‌ڵامی ته‌لیفۆنه‌كانمان ناده‌نه‌وه و ده‌ستی ده‌ستیمان پێده‌كه‌ن هه‌ر ده‌ڵێن كه له په‌یوه‌ندی و هه‌وڵداندان به‌ڵام ئه‌وان ڕاست ناكه‌ن. ئه‌وه 3 مانگی تێپه‌ڕاند، هیچ كارێكیان نه‌كردووه تاكو هاوكار بن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی یونس عه‌لادین”.
له ئێستادا خێزانی یه‌كه‌م و دووه‌می یونس عه‌لادین، ساكار قادر و خێزانی دووه‌می و كه‌سی نزیكی یونس ح.ح.ح، له ڕێگه‌ی پشتی-نیوزه‌وه داوا له حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه رلایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ن، به زوترین كات ته‌رمی یونس عه‌لادین بگه‌ڕێننه‌وه هه‌رێمی كوردستان و لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر كه‌یسه‌كه بكه‌ن، تاكو بكوژ و تاوانباران ده‌ستگیر بكرێن و ڕووبه‌ڕووی دادگا ببنه‌وه.
وه‌فات نامه‌ی یونس عه‌لادین
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News