.
ڕۆژ بەڕۆژ بەشێک لەکارمەند و هاوڵاتیانی تورکیا ڕوو دەکەنە وڵاتانی ئەووروپا و داوای مافی پەنابەرێتی دەکەن لە ووڵاتانی یەکێتی ئەورووپا به هۆی ئهوهی ژیانیان له مهترسیدایه له وڵاتی توركیا.
ریژی دووشهمه 19-02-18, 17 هاوڵاتی تورکیا کە زۆربەیانفهرمانبهران و کارمەندی دادگان و بە ڕەگەز تورکن، ڕوویان کردە یەکێک لە دورگهكانی یۆنان (خیۆس) و داوای مافی پەنابەرێتیان كرد لهو وڵاته. به پێی ڕاگهیاندنی هێزهكانی یۆنان له دورگهی خیۆس، ئهم 17 پهنابهره به چوپێك له توركیاوه روویان كرده خیۆس و داوای مافی پهنابهرێتیان كرد و گوریان كه ژیانیان له مهترسیدایه له حكومهتهكهی ئهردۆغان و ئههری ههیه، به تۆمهتی جۆرا و جۆر زندانی بكرێن.
لە ئێستادا لەلایەن پۆلیسی مینای خیۆس چاودێری دەکرێن و دواتر ڕێگا یاسایەکان ئەنجام دهدەن بۆیان. ههروهها تا ئێستا کەیس و هۆکاری هەڵاتنیان لە ووڵاتەکەی خۆیان بە هۆی سیستەمی حوکمڕانی ئەردۆغان و دەسەڵاتەکەوەیەتی، چونکە بە پێیی لێدوانی بەشێ لە هێزە ئەمنیەکان و پۆلیسی ئەوروپا دەڵێن بەشێک لەو هاوڵاتیە تورکانەی کە دێنە وڵاتەکانمان کارمەندی دەوڵەت و خاوەن پۆستی جیاوازن. بەشێوەیەکی تایبەت مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت هەتا بڕیاڕی دادگا و بنکەی پێدانی مافی پەنابەری بڕیار لە کەیسەکانیان یەکلای دەکرێتەوە. سەرچاوەیەک بە پیشتی-نیوزی ڕاگەیاند لە کۆتایی حەوتی (7) ساڵی 2016 نزیکەی 500 کارماندی حکومی وڵاتی تورکیا ڕوویان کردۆتە ووڵاتانی یەکێتی ئەورووپا لە ترسی گیان و ژیانی خۆیان، چونکە داروو دەستەکەی ئەردۆغان چەندین کارمەند و پلەداری وڵاتەکەی زیندانی کردووە بە هۆی ئەوەی کە دەستیان هەبووە لە کودەتا سەربازیەکەی کە لە هەمان ساڵدا ئەنجامدرا. بەو هۆیەشەوە 250 کوژراو چەندەها برینداری لێکەوتەوە.
ئارۆس