پۆلیسی شاری ساڵۆنیك 5 خێزانی كوردی به‌نایاسایی له ناو یه‌كێك له كه‌مپه‌كانی ئه‌و شاره دیپۆرتی توركیایان كرده‌وه
2 خێزانی كورد 17 ڕۆژ به‌ر له ئێستا له ڕێگه‌ی وشكانیه‌وه له توركیاوه گه‌یشته ناو خاكی یۆنان له كه‌مپی لاگادیكیا سه‌ر به شاری ساڵۆنیك داوا مافی په‌نابه‌رێتیان كرد. خێزانه كورده‌كان 9 كه‌س بوون، خێزانی یه‌كه‌م (ژن و مێردێك و سێ منداڵ خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ) خێزانی دووه‌م (ژن و مێردێك و دوو منداڵی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ).
له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه، په‌یوه‌ندی به پشتی-نیوز كرد و باسی سه‌رهاته‌كه‌ی خۆی كرد كه چۆن پۆلیسی یۆنان به نایاسایی دیپۆرتی توركیایان كرده‌وه.
دوای 15 ڕۆژ مانه‌وه له‌و كه‌مپه، پۆلیسی یۆنان به جلوبه‌رگی مه‌ده‌نی، به هه‌ردوو خێزانه كورده‌كه ده‌ڵێن، خۆتان ئاماده بكه‌ن، به ئۆتۆمبیل ئه‌ڕۆین به‌ره‌و بنكه‌ی پۆلیسی شاری ساڵۆنیك له‌وێ ناوتان تۆمار ئه‌كه‌ین و ئهوراقتان پێده‌ده‌ین. هه‌ردوو خێزانه كورده‌كه له كه‌مپه‌كه به ئۆتۆمبیلی پۆلیسی یۆنان ڕوو له بنكه‌ی پۆلیس ده‌كه‌ن. له‌وێ پۆلیسه‌كان پێیان ده‌ڵێن له ژووره‌وه چاوه‌ڕێ بكه‌ن چونكه ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری عه‌ره‌بی دیكه تۆمار ده‌كه‌ین پاشان سه‌ره‌ی ئێوه‌ش دێت.


له‌وێ، دوو خێزانه كورده‌كه 3 خێزانی كوردی ڕۆژئاوا ده‌ناسن كه ئه‌وانیش منداڵیان له گه‌ڵه و ئه‌وانیش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌و بنكهین. پۆلیسه‌كان ئه‌وراق بۆ كورده‌كانی ڕۆژئاوا و به ئۆتۆمبیلێك ده‌یانگوازنه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه. دواتر پۆلیسه‌كان به دوو خێزانه كورده‌كه ده‌ڵێت، كاری ئێوه له‌م بنكه پۆلیسه ناكرێت، ده‌تانبه‌ینه بنكه‌یه‌كی دیكه‌ی پۆلیس له‌وێ هه‌موو ئێوراقهكانتان بۆ ته‌واو ده‌كه‌ین.
به ئۆتۆمبیلێك هه‌ردوو خێزانه كورده‌كه ڕه‌وانه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌ك، كه 20 خولهك له بنكه‌ی پۆلیسه‌كه دووره . له‌وێ دووباره 3 خێزانه ڕۆژئاوایهكه ده‌بیننه‌وه كه ناویان تۆماریش كرا و ئهوراقیشیان وه‌رگرت. هه‌روه‌ها پاسێكی شینی گه‌وره چاوه‌ڕێی هه‌موویانی ده‌كرد و پۆلیسه یۆنانیه‌كان، پیاوه‌كان له ئافره‌ته‌كان جودا ده‌كه‌نه‌وه و پشكنینیان ده‌كه‌ن و هه‌موو شتێكیان لێ وه‌رده‌گرن، وه‌ك پاره و مۆبایل و كاتژمێری ده‌ستی. ئافره‌ته‌كان، له نێو باڵه‌خانه‌كه‌دا له لایه‌ن پۆلیسی ئافره‌ته‌وه پشكنیان ده‌كه‌ن و بڕی 1.700 یۆرۆیان لێ وه‌رده‌گرن و مۆبایل و هه‌موو شتێكیان لێ ده‌سه‌نن، ده‌یخه‌نه عه‌لاگه‌یه‌كی پلاستیكی.
ڕۆژی 16/09/2020 كاتژمێر 12:00 نیوه‌ڕۆ، به‌یانی هه‌ردوو خێزانه كورده‌كه‌ی باشور له گه‌ڵ هه‌ر سێ خێزانه‌كه‌ی ڕۆژئاوا ده‌خه‌نه ناو پاسێكی گه‌وره‌ی شینی پۆلیس كه نیێوهی پاسه‌كه وه‌ك گرتوخانه وایه، پێیان ده‌ڵێن، ئه‌ڕۆین به‌ره‌و كه‌مپه‌كه‌ی خۆتان. نزیكه‌ی 6 بۆ 7 كاتژمێڕ له ڕێگای ئۆتۆبان ده‌بن و دواتر پاسه‌كه كاتژمێڕ 18:00 ئێواره له ئۆتۆبان لاده‌دات و له ناو دارستانێكهوه ئۆتۆمبیلێكی بارهه‌ڵگری سه‌ربازی چاوه‌ڕێیان ده‌كات. له‌وێ هه‌موویان ده‌خه‌نه ناو ئۆتۆمبیله سهربازیهكه و پاسه‌كه به‌ره‌و شاری ساڵۆنیك ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌وێ، سه‌ربازه یۆنانیه‌كان ده‌یانبه‌نه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی یۆنانی كه نزیكی ده‌ریاچه‌كه‌ی سه‌ر سنوری یۆنان و توركیایه.
كاتێك ده‌گه‌نه بنكه سهربازیهكه، له‌وێ كورده‌كان نزیكه‌ی 400 كۆچبه‌ری دیكه ده‌بینن كه ئه‌فغانی و سۆماڵی و عه‌ره‌بن كه تازه له توركیاوه ڕوویان له یۆنان كردووه و هه‌موویان ئاماده ده‌كه‌ن تاكو به نایاسایی دیپۆرتی توركیایان بكه‌نه‌وه.
ئه‌وكات كورده‌كان ده‌پرسن ئایه چی ده‌كه‌ن لێره و بۆ ئه‌وانیان هێناوه‌ته ئه‌م شوێنه، سه‌ربازه یۆنانیه‌كان ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن و ده‌یانخه‌نه هۆڵێكه‌وه له گه‌ڵ هه‌ر 400 كۆچبه‌ره‌كه. پێشیان ده‌ڵێن كه نابێت كه‌س دا‌نیشێت، ده‌بێت هه‌مووتان به پێوه ڕاوه‌ستن.
تا كاتژمێڕ 2:00 به‌ره‌به‌یانی (17/9/2020) بێ ئاو و خواردن له هۆڵه‌كه ده‌مێنننه‌وه و دواتر به دوو ئۆتۆمبیلی جۆری بار هه‌ڵگری سه‌ربازی یۆنانی، هه‌ر 400 كۆچبه‌ره‌كان پێكه‌وه ده‌نێرنه سه‌ر ده‌ریاچه‌كه‌ی نێوان یۆنان و توركیا.
له‌وێ 3 كه‌س به جلوبه‌رگی ڕه‌شه‌وه و ڕوكخاریان به ماس شاردۆته‌وه، كوردی باكور بوون له نێو خۆیاندا به زاراوی كرمانجی قسه‌یان ده‌كرد، چوپێكیان ئاماده كرد و به 1 كاتژمێر هه‌موو كۆچبه‌ره‌كانیان گواسته‌وه ئه‌وبه‌ری ئاوه‌كه بۆ ناو خاكی توركیا.
له ئێستادا، خێزانه كورده‌كان له گوندێكن نزیكی شاری ئێدیرنێ و ده‌ترسن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئیستانبوڵ. ده‌یانه‌وێت دووباره بێنه‌وه ناو خاكی یۆنان به‌ڵام له‌وه ده‌ترسن، پۆلیس و سه‌ربازه یۆنانیه‌كان بۆ جارێكی دیكه به نایاسایی دیپۆرتی توركیایان بكه‌نه‌وه.
وه‌ك تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز په‌یوه‌ندیمان كردووه به وته‌بێژی UNHCR له ئێسینا و له‌م ڕووداوه‌مان ئاگادار كردۆته‌وه ، هه‌روه‌ها چه‌ند ڕۆژنامه‌نووس و ڕۆژنامه‌ی یۆنانیشمان لێ ئگادار كردۆته‌وه تاكو جه‌ختێك له حكومه‌تی یۆنان بكرێت ئیدی ئه‌م كاره نایاسایییانه و دیپۆرتی كردنی نایاسایی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی یۆنانه‌وه له سه‌ر سنور ڕابوه‌ستێت.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئه‌و خێزانانه كه له شاری ساڵۆنیكی یۆنان بوون:


