وڵاتی چیك به پێی ڕێنمایه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌بوایه 1.600 په‌نابه‌ر وه‌ربگرێت به‌ڵام وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و وولاته ڕه‌تی كرده‌وه و گوتی له 12 په‌نابه‌ر هیچ په‌نابه‌رێكی دیكه وه‌رناگرین.
چه‌ن ساڵێكه وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا دوای رێژه‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ران بۆ وڵاته‌كانیان، بریاریاندا كه پێویسته .
په‌نابه‌ره‌كان دابه‌ش بكرێن به سه‌ر هه‌موو ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌وروپا
وه‌زیری ناوخۆی چیك میلان كۆڤانێچ ڕایگه‌یاند كه به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌نابه‌ری دیكه وه‌رناگرن و ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپاش سزایان بدات، ئه‌وان سیاسه‌تی خۆیان ناگۆڕن.
هه‌روه‌هه كۆڤانێچ گوتیشی: ئه‌م هه‌موو په‌نابه‌رانه به بێ كۆنترۆڵ دێنه ناو ئه‌وروپا ئه‌مه‌ش مه‌ترسی گه‌وره‌ی دروست كردوه بۆ هه‌موو وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، بۆیه ڕازی نین په‌نابه‌ری دیكه وه‌ربگرین.
یه‌كێتی ئه‌وروپا به پێی یاساكانی كه واژوو كراون له لایه‌ن هه‌موو ئه‌ندامان، بریار وایه بۆ هه‌ر په‌نابه‌رێك كه وڵاتێك وه‌ری ناگرێت، سزای 250.000 یۆرۆی بدات. ئه‌م بریاره له مانگی 5-2016 له په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌رچوه.