
دواین زانیاری دەربارەی هێنانە دەرەوەی ئەو تەرمانەی لەژێر دەریاکەی یۆناندا ماونەتەوە
ئەمڕۆ 26ی کانونی دووەمی2020 (16)شانزه ڕۆژ تێدەپەڕێت بەسەر ڕوودانی ژێرئاوکەوتنی یەختێکی پەنابەران، لەدەریای ئایۆنی وڵاتی یۆنان کە بە 53 سەرنشینەوە ژێرئاوکەوت. ئەمڕۆ تیمی ڕۆژنامەوانی پشتی-نیوز چاوپێکەوتنێکی ئەنجامدا لەگەڵ بەڕێوبەری یەکێک لە کۆمپانیا یۆنانیەکان بۆ هێنانە دەرەوەی ئەو تەرمانەی لەژێرئاودا ماونەتەوە.
بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە بە پشتی نیوزی ڕاگەیاند” دوای ڕودانی هەر ڕوداوێکی ژێرئاوکەوتن ئەو تەرمانەی لەژێرئاودا دەمێننەوە، دەبێت لەماوەی (7) حەوت ڕۆژدا تەرمەکانی ناو ئاوەکە سەرئاوبکەون، بەمەرجێک لەهیج شتێک لەنێو دەریاکەدا گیریان نەخواردبێت و لەنێو لیمی دەریاکەدا نەمابێتنەوە و ههروهها له قوڵایی زیاتر له 50 مهتریش نهبن“.
له پرسیارێكی پشتی- نیوزدا سەبارەت بەو سەرنشینانەی لەکاتی ژێرئاوکەوتنی یەختەکە بەهۆی مەلەکردن لە یەختەکە دوورکەوتبێتنەوە و لەنێو یەختەکە نەمابن یاخود له قوڵاییهكی زۆردا بن، بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە وتی
” ئەگەر ئەو تەرمانەی لەنێو یەختەکەدا نەمابن و دوورکەوتبێتنەوە دەبێت لەماوەی حەوت ڕۆژدا سەرئاو بکەون بەمەرجێک پەنجا مەتر زیاتر نەکەوتبێتنە نێو قوڵای لیمی دەریاکە و گیریان نەخواردبێت. ههر تهرمێكیش له قوڵایی زیاتر له 50 مهتر بێت، ئهوا ههرگیز سهر ئاو ناكهوێت و پێویسته به ئامێری ڕۆبۆتی تایبهت تهرمهكان بێنینه دهرهوه
ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە یەختێکی پەنابەران لەکاتی پەڕینەوەی لەنێوان ئاوی یۆنان و ئیتاڵیا لەدەریای ئایۆن بە ٥٣ سەرنشینەوە ژێرئاوکەوت کە ٢٨_٢٦ پەنابەری کوردی تێدابوون و تهنها 4 كورد له ڕووداوهك ڕزگاریان بوون.