په‌نابه‌ران

ئه‌ڵمانیا یاسایه‌كی نوێی دژ به‌ په‌نابه‌رانی په‌سه‌ند كرد

یاسایه‌كی نوێ له‌ په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا په‌سه‌ند كرا تایبه‌ت به‌وانه‌ی كه‌ ڕه‌فز وه‌ر ده‌گرن و دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه‌

په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا (Bundestang) یاسایه‌كی په‌سه‌ند كرد تایبه‌ت به‌و كۆچبه‌ر و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ ڕه‌فز وه‌ر ده‌گر، دیپۆرت بكرێنه‌وه‌ و ئێوانه‌شی كه‌ دیپۆرتیان بۆ ده‌رچووه‌ و خۆیان له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان شاردۆته‌وه‌، ده‌ستگیر بكرێن و ڕه‌وانه‌ی زیندانی بكه‌ن.

هۆرست زیهۆفێر (Horst Seehofer) وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ڕایه‌گیاند:

هیچ وڵاتێك له‌ جیهاندا ناتوانێت تا هه‌تایه‌ په‌نابه‌ر له‌ خۆی ڕابگرێت. ئه‌وانه‌ی كه‌ مافی مانه‌ویان نیه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا، پێویسته‌ به‌خێی بهێڵن و به‌ پێی بڕیار وولاته‌كه‌مان چۆڵ بكه‌ن.

به‌ پێی ئه‌م یاسایه‌ نوێیه‌، ده‌سه‌ڵاته‌كانی پۆلیس زیاد ده‌كرێن و ده‌توانن به‌ زۆره‌مله‌ په‌نابه‌ران ده‌ستگیر بكه‌ن و ڕه‌وانه‌ی زیندانیشیان بكه‌ن  ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ بریاری دیپۆرت كردنیان بۆ ده‌رچووه‌. هه‌ره‌وها به‌ پێی هه‌مان یاسا له‌مه‌و دوا موچه‌ی په‌نابه‌ران كه‌متر ده‌كرێته‌وه‌.

له‌ هه‌مانكاتدا، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ڕه‌فز وه‌ر ده‌گرن، له‌مه‌و دوای بۆیان نیه‌ به‌ خواستی خۆیان له‌ شوێنێكی ئه‌ڵمانیادا بژین و هه‌روه‌ها مافی كار كردنیشی نابێت. پۆلیسی ئه‌ڵمانیا، هه‌ر په‌نابه‌رێك به‌ مه‌ترسی بزانێت، ده‌ستگیری ده‌كات و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ده‌كات و به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسانیش دیپۆرتی ده‌كاته‌وه‌.

یاساكه‌ زۆر تووندتر ده‌بێت بۆ ئه‌و په‌نابه‌ر و كۆچبه‌رانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا ناسنامه‌ی خۆیان شاردۆته‌وه‌ و ناسوی ئه‌سڵی خۆیان ئاشكرا نه‌كردووه‌ یاخود ئه‌وراقی وڵاته‌كه‌یان ڕاده‌ستی ئه‌ڵمانیا ناكه‌ن.

372 ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ده‌نگیان دا به‌ په‌سه‌ند كردنی ئه‌م یاسایه‌ و 159 دژی ڕاوه‌ستان و 111 ئه‌ندام په‌رله‌مانیش ده‌نگیان نه‌دا.

سه‌رچاوه‌: Deutsche Welle

ده‌ریا جه‌مال (Darya Jamal)

Pishti-News Reporter

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button