
وە‌زیری ناوخۆی ئە‌ڵمانیا ھۆرست
زیھۆفە‌ر (Horst Seehofer) لە كۆبوونە‌وە‌ی وە‌زیران، پرۆژە‌یاسایە‌كی نوێی توند لە سە‌ر دیپۆرت كردنی پە‌نابە‌ران كە ھە‌وڵ دە‌دە‌ن دوای وە‌رگرتنی ڕە‌فز دیپۆرت نە‌كرێنە‌وە، پێشكە‌ش كرد و زۆرینە‌ی وە‌زیرە‌كان بە كۆدە‌نگی پە‌سە‌ندیان كرد.
بڕیار وایە ئەم پڕۆژە یاسایە بچێتە ناو پەڕڵەمانی ئە‌ڵمانیا بۆ پەسەندكردنی.
لە هەمان كاتدا هەموو هەرێمەكانی ئە‌ڵمانیا لەگەڵ گشت خاڵەكانی ئەم پڕۆژە یاسایە نین بە تایبەتی ڕازی نین ئەو پەنابەرانەی دیپۆرت دەكرێنەوە لە گرتوخانەكان دەستگیر بكرێن بەڵكو لە كەمپە داخراوەكان تاكو دیپۆرت دەكرێنەوە، وە‌زیری ناوخۆ (زیهۆفەر) لەم بارەیەوە دەڵێت كە پڕۆژە یاساكەی خاڵی زۆر بەهێزی تێدایە بۆ ئاسان كردنی دیپۆرت كردنی پە‌نابە‌ران.
لە ساڵی 2018 ئە‌ڵمانیا 25,000هەزار پەنابەری دیپۆرت كردەوە كە پەنجەمۆری وڵاتێكی دیكەی ئەوروپایان هەبوو، ئەو ڕێژەیەش بەشێكە لە %10ی ئەو ڕێژەیەی كە بڕیار وابوو دیپۆرت بكرێنەوە.ق
چەند خاڵێكی پڕۆژە یاساكە
1- دابینكردنی هەزار جێگا لە گرتوخانەكانی ئە‌ڵمانیا بۆ ئەو پەنابەرانەی كە بڕیار وایە دیپۆرت بكرێنەوە.
وەزیرە ناوخۆكانی هەرێمەكانی ئە‌ڵمانیا ڕازی نین بەم بڕیارە چونكە دەڵێن ئەمە دژی یاسایە و ئەو پەنابەرانەی كە بڕیار وایە دیپۆرت بكرێنەوە پێویستە لە جێگایەكی جیاوازبن لەو كەسانەی كە تاوانیان ئەنجام داوە.
2- دەستگیركردنی 14 ڕۆژی بۆ ئەو پەنابەرانەی كە ئەگەری وە‌رگرتنی ڕەفزیان هەیە بۆ ئەو كەسانەی كە ناسنامەی خۆیان شاردۆتەوە یان بەڵگە نامەی ساختەیان پێ بووە، دەستگیر بكرێن و ڕەوانەی كونسوڵخانەی وڵاتەكەیان بكرێن. تاوەك و جێبەجێ كردنی كاری دیپۆرت كردنیان.
3- دروستكردنی جۆرە ئیقامەیەكی دیكە بە ناوی (Duldung) بۆ ئەو كەسانەی كە ناسنامەیان نادیارە یاخود هۆكارێكی تەندروسیان هەیە هەر كەسێك ئەم جۆرە ئیقامەیەی پێ دەدرێت بۆیان كار بكەن هەروەها بۆیان نیە لە هەموو شوێنێكیش نیشتەجێ بن.
4- كەمكردنەوەی موچەی ئەو پەنابەرانەی كە لە وڵاتێكی دیكەی ئەوروپا مافی پەنابەرێتیان وەرگرتووەو دوبارە داوای مافی پەنابەرێتیان لە وڵاتی ئە‌ڵمانیا كردۆتەوە.
5- دەستگیركردنی ئەو فەرمانبەرانەی كە لە دەزگا حكومیەكانی ئە‌ڵمانیا كار دەكەن و پێشوەخت پە‌نابە‌ران ئاگادار دەكەنەوە كە بڕیاری دیپۆرت كردنیان بۆ دەرچوە.
لە هەمان كاتدا ئەو پەنابەرانەی ساڵی 2015-2016-2017 مافی پەنابەرێتی 3 ساڵیان وەرگرت لە ئە‌ڵمانیا بۆیان دەكرێت بە 5 ساڵی.
بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی Pishti-News ئەو پەنابەرانەی ساڵی (2015 ،2016، 2017)مافی پەنابەرێتی سێ ساڵیان لە ئە‌ڵمانیا وەرگرت, بۆیان دەکرێت بە پێنج ساڵی. بەپێی وە‌زیری ناوخۆی ئە‌ڵمانیا،تاکۆتای مانگی دووی 2019 نزیكه‌ی 240.000 پەنابەر ئاگادار کرانەوە کە پێویستە ئە‌ڵمانیا بەجێ بهێڵن. لەنێو ئەم ڕێژەیەدا 184.000 پەنابەر بەهۆی نەخۆشی یاخود ناسنامەی نادیار لەولاتی ئە‌ڵمانیا مانه‌وه.
وه‌زیری كاروباری ئه‌ڵمانیا، هوبێرتوس هایل (Hubertus Heil)، به‌مه‌به‌ستی تێكه‌ڵ كردنی په‌نابه‌ران له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای ئه‌ڵمانیادا، یاسایه‌كی په‌سه‌ند كرد بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه له ئه‌ڵمانیا داژین، بخوێنن و ئه‌گه‌ر نا ڕووبه‌ڕووي ياسا ببنه‌وه.
فێركردنی زمانی ئه‌ڵمانی و تێكه‌ڵ كردنی كۆمه‌ڵگا
به پێی ئه‌م پرۆژه‌یاسایه، فێڕكردنی زمانی ئه‌ڵمانی به په‌نابه‌ران و تێكه‌ڵ كردنیان له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگادا، ده‌توانن دوای 9 مانگ مانه‌وه‌یان له‌و وڵاته، به‌شدار بن. تا ئێستا ته‌نیا ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌یان هه‌یه له ئه‌ڵمانیا و به ڕه‌گه‌زسورین، سۆماڵین، ئێرانین، عێراقین و كوردن، ده‌توانن له یه‌كه‌م ده‌قه‌وه به‌شداری فێڕبوونی زمانی ئه‌ڵمانی و تێكه‌ڵ كردنی كۆمه‌ڵگا بن.
سه‌رچاوه: ئاژانسی ئه‌ڵمانی DW
ده‌ریا جه‌مال (Darya Jamal)
Pishti-News Reporter