
سەرۆکی حزبی ئازادی ڕاستڕەوی هۆڵەندی (پ ڤ ڤ) خیرت فیلدرز، وێنەیەکی لە توێتەر و فەیسبوک بڵاوکردووەتەوە لە وێنەکەدا چۆنیەتی هێرشێکی تیرۆریستی هەڕەشە ئامێزی داعش” نیشاندەدات بۆ سەر یەکێک لە کەنیسەکانی هۆڵەندا. سەرۆکی حزبی (پ ڤ ڤ) نوسیویەتی ئەم هەڕشانەی داعش وا بڵاوکراوەتەوە بەهۆی قەدەغەکردنی “نیقاب”وە یە.
لە ناو ئەو وێنە نەخشێندراوە هەڕەشە ئامێزە تیرۆریستیە کە بڵاوکراوەتەوە لەسەری بە زمانی ئینگلیزی نوسراوە ” ئیرهاب لێرەیە ئێستا، ئێمە هاتوین بۆ سەربڕینی ئێوە”. ئەم وێنەیە پێشتر بڵاوکراوەتەوە و لە گروپێک وەرگیراوە خۆیان بە ناوی ” باڵندە سەوزەکان” و لایەنگری ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ناساندووە لە تۆڕی کۆمەڵآیەتی تەلەگرام.
تا ئێستا ڕوون نییە بۆچی لەو وێنە هەڕەشە ئامێزە تیرۆریستییە کە بڵاوکراوەتەوە بۆچی بە دیاریکراوی یەکێک لە کەنیسەکانی شارێکی هۆڵەندا نیشانکراوە بە ناوی “ماسترخت” ئایا ئەم وێنەیە لەلایەن ئەو گروپە لایەنگرەی سەربە “داعش” بە دیاریکراوی نەخشێندراوە یان نا، وە داعش پیلانی هێرشی تیرۆریستی هەیە بۆ سەر کەنیسەکان لە هۆڵەندا. یانیش ئەو هەڕەشانە دوای ئەوە دێت کە وا کەسێکی لایەنگری سەربە داعش دەستگیرکراوە و پەیوەندیشی هەبووە بە گروپی “باڵندە سەوزەکان” لە شاری ماسترخت کە خۆیان بە لایەنگری ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ناساندووە. هەر بۆیە گومان دەکرێت لەوەی کە ئەو هەڕەشانە بەهۆی قەدەغەکردنی نیقابەوە نەبێت.
لای خۆیەوە پۆلیسی هۆڵەندا ڕایگەیاندووە زانیاری تەواومان لەسەر ئەو نامە هەڕەشە ئامێزە تیرۆریستیانە هەیە. هاوکات قەشە “دریسمی” لە کەنیسەی ماسترخت وتویەتی سەبارەت بە ئێمە ئەو هەڕەشانە زۆر قەلەقمان ناکات چوونکە پۆلیس بە شێوەیەکی جددی چاودێری ڕەوشەکە دەکات.
وەرگێڕ: بەهمەن حەسەن
سەرچاوە ئاژانسە هەوڵەندیەکان