په‌نابه‌ران

باندێكی قاچاخچێتی له‌ دورگه‌ی كۆس ده‌ستگیر كرا

باندێكی قاچاخچێتی كه‌ پاسپۆرتی ساخته‌یان بۆ په‌نابه‌ران دروست ده‌كرد له‌ دورگه‌ی كۆس ده‌ستگیر كران.

 

باندێكی قاچاخچێتی 6 كه‌سی، كه‌ پاسپۆرتی ساخته‌یان بۆ كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران دروست ده‌كرد له‌ ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان و  پاشان ڕه‌وانه‌و دورگه‌ی كۆسیان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌ نایاسایی ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی باكوری ئێوروپایان بكه‌ن له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی یۆنانه‌وه‌ ده‌ستگیر كران.

سه‌ركرده‌ی ئێم بانده‌ كه‌سێكی ته‌مه‌ن 36 ساڵ بوو له‌ ئێسینا كه‌ وه‌ك باس ده‌كرێت كوردی باكوری كوردستانه‌ و له‌ گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هاوڕێی خۆیدا كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ریان ئاماده‌ ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌ نایاسایی له‌ فرۆكه‌خانه‌ی دورگه‌ی كۆس ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی باكوری ئێوروپایان بكه‌ن.

به‌شێكی دیكه‌ی بانده‌كه‌ له‌ دورگه‌ی كۆس ده‌ژیان، كه‌ هاوكاری په‌نابه‌ره‌كانیان ده‌كرد و له‌وێ به‌ هاوكاری پۆلیسێكی یۆنانی كه‌ ئه‌ندامی بانده‌كه‌ بوو، كۆچبه‌ره‌كانیان به‌ نایاسایی ڕه‌وانه‌ی ئێوروپایان ده‌كرد.

 

بانده‌كه‌ چۆن كاری ئاماده‌ ده‌كرا؟

سه‌ركرده‌ی بانده‌كه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌ندامێكی ته‌مه‌ن 29 ساڵ كه‌ له‌ كۆس ده‌ژیا، په‌یوه‌ندیان ده‌كرد بۆ چۆنیه‌تی ئاماده‌ كردنی كۆچبه‌ره‌كان.

سه‌ركرده‌ی بانده‌كه‌ بلیتی باخیره‌ی بۆ كۆچبه‌ره‌كان ده‌كڕی له‌ گه‌ڵ بلیتی فرۆكه‌خانه‌ی كۆس به‌ره‌و وڵاتانی باكوری ئه‌وروپا، هه‌روه‌ها پاسپۆرتی ساخته‌ی ده‌دا به‌ كۆچبه‌ره‌كان یاخود پاسپۆرت و ئیقامه‌ی ئه‌سڵی كه‌ شێوه‌ی له‌ كۆچبه‌ره‌كان ده‌چوو و پاشان ڕه‌وانه‌ی دورگه‌ی كۆس ده‌كران بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ ئه‌ندامانی بانده‌كه‌ كاره‌كانی دیكه‌یان بۆ بكه‌ن.

 

بانده‌كه‌ پاسپۆرتی ئیتاڵی و نه‌مسایی و به‌لجیكی و سویسری به‌كارده‌هێنا بۆ نه‌فه‌ره‌كان و دواتر  ڕه‌وانه‌ی دورگه‌ی كۆس ده‌كران و له‌وێ له‌ لایه‌ن كه‌سێكی ته‌مه‌ن 29 ساڵ وه‌ر ده‌گیران و له‌وێ ئاماده‌ ده‌كران بۆ ئه‌وه‌ی له‌ فرۆكه‌خانه‌ی دوگركه‌وه‌وه‌ به‌ هاوكاری پۆلیسه‌ یۆنانیه‌كه‌ كه‌ ڕۆڵێكی گرنگی هه‌بوو به‌ نایاسایی له‌ فرۆكه‌خانه‌كه‌ تا ناو فرۆكه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كران.

به‌ پێی ڕاگه‌یاندراوی هێزه‌ ئه‌مدنیه‌كانی یۆنان، ئه‌ندامانی بانده‌كه‌ له‌ دورگه‌كه‌، نه‌فه‌ره‌كانیان ده‌پۆشی به‌ شێوه‌یه‌كی مۆدێرن بۆ ئه‌وه‌ی روخساریان له‌ ئه‌وروپی بكه‌ن هه‌روه‌ها فێریان ده‌كردن چۆن بگه‌نه‌ لای فرۆكه‌كه‌ و پۆلیسه‌كه‌ بیاناسێت و ئاسانكاریان بۆ بكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ربچن.

له‌ هه‌ندێك كاتی تایبه‌ت دا، بانده‌كه‌ مه‌یكاپی تایبه‌تی به‌كارده‌هێنا بۆ نه‌فه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ ئه‌وروپی بكه‌ن.

رۆڵی پۆلیسه‌ یۆنانیه‌كه‌

رۆڵی پۆلیسه‌ یۆنانیه‌كه‌ له‌ دورگه‌ی كۆس زۆر گرنگ بوو، چونكه‌ په‌یوه‌ندی ده‌كرد له‌ گه‌ڵ ئه‌ندامانی بانده‌كه‌ و ڕۆژێكی تایبه‌تی دیاری ده‌كرد بۆ نه‌فه‌ره‌كان و پێی ده‌وتن كام ڕۆژ خودی خۆی ده‌وامی ده‌بێت له‌ فرۆكه‌خانه‌كه‌ هه‌روه‌ها كۆمپانیای فرۆكه‌كه‌كه‌یشی دیاری ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه‌ به‌ سه‌ركه‌تووی جێبه‌جێ بكرێت.

جێگه‌ی باسه‌ كه‌ بانده‌كه‌ هه‌موو كاتێك SIM كارتی جۆرا و جۆریان به‌كار ده‌هێنا كه‌ به‌ ناوی كه‌سیان نه‌بوو، بۆ په‌یوه‌ندی كردنی نێوانیان بۆ ئه‌وه‌ش پۆلیس نه‌توانێت پلانه‌كه‌یان ئاشكرا بكات.

هه‌ر نه‌فه‌رێك كه‌ ده‌گه‌یشته‌ وڵاتی مه‌به‌ست، بڕی 4.500 – 6.000 یۆرۆی ده‌دا به‌ بانده‌كه‌ كه‌ له‌ نێوان خۆیاندا دابه‌ش ده‌كرا.

دوای پشكنینی پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی یۆنان له‌ ماڵه‌كانی بانده‌كه‌، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو ئه‌وراقی ئه‌وروپی و پاسپۆرت و ئیقامه‌ی ساخته‌ و ده‌یان SIM كارتی مۆبایل و چه‌ند مۆبایلێك و بڕی 11.570 یۆرۆ ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا.

هه‌موو ئێندامانی بانده‌كه‌ ده‌ستگیر كراون و ڕه‌وانه‌ی دادگا كران.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button