
له دورگه‌ی رۆدۆس باندێكی قاچاخچێتی كه كاری دروست كردنی ئه‌وراقی ساخته و كڕین و فڕۆشتنی جگه‌ره‌ی نایاساییی ده‌كرد، ده‌ستگیر كران
دوای ئۆپه‌راسیۆنێكی پۆلیسی دورگه‌ی رۆدۆس ، توانرا 3 كۆچبه‌ری ته‌مه‌ن 36 ساڵ و 37 ساڵ ده‌ستگیر بكه‌ن كه كاری دروست كردنی ئه‌وراقی ساخته‌یان ده‌كرد و هه‌روه‌ها بازرگانی به جگه‌ره‌ی نایاساییا ده‌كرد له‌و دورگه‌یه.
به پێی ڕاگه‌یاندراوی فه‌رمی پۆلیسی رۆدۆس، بانده‌كه پێكهاتوبوون له 7 كۆچبه‌ر به‌ڵام له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا له چێند ناوچه‌یه‌كی جیا جیا دا، توانرا 3 كه‌سیان ده‌سگیر بكه‌ن كه یكێكیان به‌رپرسی بانده‌كه‌یه. پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌كانی دورگه‌ی رۆدۆس، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر چاودێری ئه‌م بانده‌یان ده‌كرد و له نزیكه‌وه ئاگاداری هه‌موو كاره‌كانیان بوون، هه‌روه‌ها رۆڵی ئه‌ندامانی بانده‌كه‌یان جیا كردبۆوه و له رۆژی 09/07/2019 دا، له چێند ناوچه‌یه‌كی دورگه‌ی سامۆس دا، هێزه ئه‌منیه‌كان تونایان 3 ئه‌ندامی سه‌ره‌كی بانده‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له شوێنی مانه‌وه‌ی بانده‌كه، پۆلسی توانی ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌لوپه‌ل بگرێت.
1- ئامێری فۆتۆكۆپی
2- ئامێری سكانه‌ر
3- ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌وراقی ساخته‌ی دكتۆر و تقریر توبی
4- لیست و ناوی 24 كۆچبه‌ر و ره‌قه‌م ته‌لیفۆنیان و ره‌قه‌م پاسپۆرته‌كانیان.
5- ژماره‌یه‌كی زۆری ئیقامه‌ی ئینسانی ساخته و مافی په‌نابه‌ری و ئه‌وراقی نه‌خۆشخانه‌ی حكومی كه ده‌ستكاری كرابوون
6- نزیكه‌ی 3 غرام حه‌شیش
7- 350 پاكه‌تی خگره‌ی نایاسایی
8- 23 پاكه‌تی جگه‌ره‌ی نایاسایی 30غرامی
9- 14 مۆبایل و 98 سیم كارت
10- بڕی 5.160 یۆرۆ و 5 دۆلاری ئه‌مریكی
11- 70 به‌ڵگه‌نامه‌ی گوستنه‌وه‌ی پاره بۆ ره‌قه‌م حیسابی بانك
بانده‌كه ڕه‌وانه‌ی دادگا كرا و پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌كان به‌دواداچوونی زیاتر ده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی بانده‌كه.
سه‌رچاوه: www.dimokratiki.gr
هه‌ڵۆ خه‌لیل
په‌یامنێڕی Pishti-News