ئه‌مڕۆ كاتژمێر 07:00 به‌یانی به‌له‌مێك به كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ره‌وه ژێر ئاوكه‌وت نزیك دورگه‌ی میتیلینی و 6 كه‌سیان خنكان.
به پێی زانیاریه سه‌ره‌تایه‌كانی ماڵپه‌ری پشتی-نیوز، هێزی پۆلیس و فریاكه‌وتنی یۆنانی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و 58 كۆچبه‌ریان ڕزگار كردووه و ڕه‌وانه‌ی مینای میتیلینی ده‌كرێن.
له ئێستادا هه‌لیكۆپته‌ر و هێزی Frontex و پۆلیسی ده‌ریایی له شوێنی ڕووداوه‌كه‌ن.
UPDATE: تا ئێستا ته‌رمی كۆچبه‌ره‌كان هێندراونه‌ته ده‌ره‌وه: 4 ئافره‌ت و پیاوێك و كچێكی منداڵی خوار 18 ساڵ…
ڤیدیۆی كاتی ڕزگار كردنی كۆچبه‌ره‌كان ببینه:
به وێنه:
پشتیوان جاف
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News