
رۆژی هه‌ینی 15/03/19 ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر له كه‌مپێكی داخراو ڕه‌وانه‌ی هۆتێلێكی ئێسینا كران كه ڕێكخراوی IOM سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
دانیشتوانی ده‌وروبه‌ری هۆتێله‌كه ناڕازی بوون به بریاری وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران كه ئه‌و هۆتێله بدرێته په‌نابه‌ران، وه‌ك یۆنانیه‌كان ده‌ڵێن ده‌بنه هۆی كێشه و ئاژاوه بۆ ناوچه‌كه‌یان.
دوو كاتژمێر دوای ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ره‌كان گه‌یشتنه ناو هۆتێله‌كه، ژماره‌یه‌ك یۆنانی ڕه‌گه‌زپه‌رست هێرشیان كرده سه‌ر هۆتێله‌كه و په‌لامه‌ری چێند كه‌شێكیان دا و منداڵ و ئافره‌تیان بریندار كرد و هه‌روه‌ها هه‌وڵیان دا به بانزین چه‌ند ژوورێكی هۆتێله‌كه بسوتێنن.
به پێی رۆژنامه‌یه‌كی یۆنانی، 3 ڕه‌گه‌زپه‌رست، به به‌رد و ئاسن چه‌ند شوێنێكی هۆتێله‌كه‌یان شكاند و په‌لاماری په‌نابه‌ره‌كانیان دا و هه‌وڵی سوتاندنی هۆتێله‌كه‌یشیان دا، به‌ڵام پۆلیسی فریاكه‌وتنی ئه‌سینا توانیان ڕێگری له كاری ئه‌و ڕه‌گه‌زپه‌رستانه بكه‌ن
پرۆگرامی Filoxenia به سه‌رپه‌رشتی رێكخراوی IOM له به‌هاری 2019 ده‌ستی پێ كردووه بۆ پێدانی هۆتێل له شار و شارۆچكه‌كانی یۆنان بۆ 6.000 په‌نابه‌ر كه له دورگه‌كانی یۆنانه‌وه ڕه‌وانه‌ی شاره‌كان ده‌كرێن.
ئه‌م گرته ڤیدیۆیه، په‌نابه‌رێكی عه‌ره‌ب تۆماری كردووه و شوێنی رووداكه نیشان ده‌دات كه یۆنانیه ره‌گه‌زپه‌رسته‌كان ئه‌نجامیان دا و په‌لاماریان دا…
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News