
شۆفێری قوبروسی به مۆبایلی خۆی گرته ڤیدیۆیه‌كی تۆمار كردووه كه ئه‌ی رێگه‌یه ئاشكرا ده‌كات كه كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران له قوبروسی توركیاوه ده‌یگرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ناو خاكی قوبروسی یۆنان و داوای مافی په‌نابه‌رێتی بكه‌ن.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆكه ده‌ركه‌وتووه، شۆفێره قوبروسیه‌كه باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌مه رێگه‌یاكه كه پارێزراو نیه له لایه‌ن هیچ هێزێكی سه‌ربازیه‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه، كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران رۆژانه له‌م ڕێگه‌یه‌وه به شێوه‌یه‌كی ئاسانی ده‌گه‌نه ناو خاكی قوبروسی یۆنان و داوای مافی په‌نابه‌رێتی ده‌كه‌ن.
له هه‌مان كات دا، میدیاكانی قوبروس ده‌ڵێن، ته‌نیا شه‌قامێك سنوره‌كانی قوبروسی یۆنان و توركیا جیا ده‌كاته‌وه و هیچ هێزێكی سه‌ربازی یاخود پۆلیس له‌و ناوچانه‌دا بوونیان نیه، بۆیه كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران به ئه‌سانی ده‌گه‌نه ناو خاكی قوبروسی یۆنان.
به پێی ئاماره فه‌رمیه‌كان
10/01/2019 : 24 كۆچبه‌ر له‌و ڕێگایه‌ده ده‌ربازی ناو خاكی قوبروسی یۆنان بوون
27/02/2019 : 18 كۆچبه‌ر
04/03/2019 : 23 كۆچبه‌ر
06/03/2019 : 20 كۆچبه‌ر
08/03/2019 : 14 كۆچبه‌ر
تیمی رۆژنامه‌وانی Pishti-News