
کاروانی ئەسپی هیواکان . . .
دەرچوون لە بەرواری 05/04/2019 دەبێت لە شاری (ساڵۆنیك) ئاشکراکردنی ڕێگاکەش پێش بەڕێکەوتن بە چەند کاتژمێرێک، یان لەو شەوەی کە دەرچوون دەستپێدەکات. وە ئەو خاڵی دەرچوونەش لە دەوروبەری شاری ساڵۆنیک دەبێت. ڕۆیشتنیش هەر لەو بەروارە دەبێت کەوا پێشووتر بڕیاری لەسەر دراوە و کاتەکە ناگۆڕدرێت. لەبەر ئەو بارودۆخە پڕ لە زۆرو زەحمەتییە کە پەنابەران ڕووبەڕووی بوونەتەوە . .
شوێنی کۆبونەوەکە لەبەر نەبوونی (خەرتییە و ئۆزڤایز) لەلایەن بەشێک لە پەنابەرەکان، ئەگەری دروستبوونی کێشە و گرفت و ترسو تۆقاندن دروست نەبێت بۆ پەنابەرەکان لەلایەن هەندێک لە قاچاخ چییەکانی یۆنان، ئێمە گەیشتینە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کەوا ئێمە شوێنی کۆبونەوەی پەنابەرەکان لە (ساڵۆنیک) دیاریبکەین وە هەنگاوی بەڕێکردنی لێشاوەکەش بەرەو باکوری ئەوروپا لەوێوە دەستپێدەکات. ئەو ڕێکخراوانەی مافی مرۆڤ بەڵێنیانداوە بەهەموو شێوەیەک هاوکاری کاروانی پەنابەرەکان بکەن ئەوەی لە دەستیان بێت جێبەجێیدەکەن . .
وەکو دابینکردنی پاس و شەمەندەفەر، بە داهاتێکی کەم لەسەرجەم پەنابەرەکان. هەروەها داواکارین لە هەموو کەسێک ئەوەندەی لە توانایدایە پێداوێستی بۆ خۆی لە شاری ساڵۆنیک دابینبکات بۆ ئەو یەک دوو ڕۆژی دەمێننەوە تا کاتی بەڕێکەوتنەکە. خاڵی سنوری دەرچوونی کاروانی پەنابەرەکان لە شاری ساڵۆنیک پێش ٢٤کاتژمێر و لە کاتژمێرێکی گونجاودا ئاشکرای دەکەین لەبەر تایبەتمەندی کاروانەکە. پێویستە لەسەر هەوو خێزانێك پێداویستییەکانی خۆی ئامادەبکات وەکو جلوبەرگ و خواردن، وە هەندێک پارەش بۆ ڕێگاکە. کاروانەکە حەوت ڕۆژ تاوەکو ١٠ ڕۆژ درێژە دەکێشێت . .
ڕهنگە زیاتریش بێت، وە هەموو هەنگاوەکان بە یاوەری پەروەردگار دەستپێدەکەین. ئەو کاروانە لە ژێر چاودێری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی دەبێت وە هەروەها ڕێکخراوەکانی تەندرەستی پزیشکیش تێیدا بەشدار دەبن لەگەڵ کاروانەکە بەدرێژای ڕێگاکە … تیمەکانی کەرتی تەندروستی ئامادەکراون وە پێکهاتوون لە چەندین پزیشکی جیا،جیا لە بوارە جیاوازەکانی نەخۆشیدا. چاوەڕوانییەکانمان وایە ئەم کاروانە سەرکەوتووبێت لەگەڵ دەستپێکردنی ئەو کۆبونەوەیە کە چاوەڕواندەکرێت ژمارەیەکەی زۆر پەنابەر بەشداری تێدا بکات هەمووان پێکەوە یەکدەست و یەک ڕەنگ بین بۆ ئامانجە هاوبەشەکەمان. داواکارین لە هەموو لایک دەستێوەردان و هەڵە نەکەن وە دەست بۆ موڵکو ماڵی گشتیی و تایبەت نەبەن لەکاتی دەستپێکردنی کاروانەکە. دەبێت دەرچوون بەشێوەیەکی شارستانی و هێمنی بەڕێوەبچێت. هەموو ئەو خێزانانەی کەوا لەم کاروانەدا بەشداری دەکەن هەموویان شەرەف و ناموسی ئێمەیە وە هەموومان پشتیوان و هاوکاری یەکدی دەبین ..
بۆ ئەوەی هەموومان بگەینە ئامانجە هاوبەشەکەمان. ئێمە خاڵی سنوری دەرچوونی کاروانەکە لە لاپەڕەی خۆمان لە (WhatsApp) وە هەروەها لە لاپەڕەی قافڵەی (Pishti-News ) و بریق الامل، ئەو لاپەڕانە دیاریکراون بۆ بڵاوبوونەوەی زانیارییەکانمان. جگە لەوە هەر لێدوانێک لەبارەی ئەو کاروانە بڵاوبکرێتەوە و قسەی لەسەربکرێت ئەوە ئێمە نین و لەو زانیاریە هەڵانە بەرپرسیار نابین. تەنها زانیاری و بەیاننامەکانمان لەو پەیچانە دەبێت کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا.
بەهیچ شێوەیەک پارە نەدرێت بە هیچ کەس و لایەنێك لە ناو ئەو کاروانەدا وە هەروەها لە دەرەوەی کاروانی دەرچوونەکەش بە هەمان شێوەیە و بە خۆبەشانەیە و هیچ پەنابەرێک لەو ڕێگایە پارە بەکەس نەدات. تەنها پێداویستی ڕێگا نەبێت لەگەڵ خۆتان بیهێنن. وەکو پێشووتر باسمانکردووە ئەم کاروانە مرۆڤایەتییە و هیچ مەرامێکی سیاسیی لە پشت نییە، نە لایانی سیاسیی، نە لایانی تاکڕەوەیی. تەنها بۆ کردنەوەی ڕێگایەکە بۆ دەربازبوونی ئەو پەنابەرانە لە وڵاتی یۆنان. با قسەوباسی نا، ڕاستی قاچاخ چییەکان نەبێت ڕێگر و نانەوەی دووبەرەکی و ترس و تۆقاندنتان.
ئەوەی ئێوە و ئێمە هەوڵی بۆ ئەدەین تەنها مافی سروشتی خۆمانە و چیدیکە نییە. ئێمە هیوادارین لە ئێوە هەمووتان بە عەقڵێکی ڕەوان و فکرێکی دروست بەرژەوەندی مافی خۆتان بپارێزن وە هەروەها ئاگادارتان دەکەینەوە کەوا ئێمە هیچ شتێکمان لە هیچ کەسێک ناوێت، ئەم کاروانە تاکە ڕێگای ئێمەیە بۆ گەیشتنمان بە ئامانجەکانمان بۆ پاشە ڕۆژی منداڵەکانمان. هەرکەسێک پێیخۆشبێت لە وڵاتی یۆنان بمێنێت وە داخوازی ژیان لەو وڵاتە بکات با بمێنێتەوە لە یۆنان. ئەگەر تۆ خانو و موچەت هەبێت لە وڵاتی یۆنان تۆ باش بزانە زۆر کەس هەن لە یۆنان هێشتا ئەوەی بۆ نەکراوە و ژیانیان لە ژێر چادر و سەرما و گەرما دایە لەسەر شەقامەکان دەنون. سەیری دەوروبەری خۆتبکە بزانە وڵاتی یۆنان چیە و چۆنە ئەوکاتە بڕیاربدە لەسەر بەشداریکردنت لەو کاروانە.
ئێمە لە کۆتای ئەم بەیاننامەیەماندا داوا لە پەروەردەگاری مەزن دەکەین ئەم کاروانە سەرکەوتووبکات وە کارەکانمان ئاسانبکات، هەموو لایەک داخوازیتان لێدەکەین یەکدەست و یەک ڕەنگ بن و دۆعاکاربن وە بیر لە پێشەوەچوون بکەن، نەک پێچەوانەکەی. چوونکە ئێوە هەنگاوی زەحمەتترتان بینیوە جگە لەم هەنگاوەی کەوا خۆمان بۆ ئامادەکردووە.
کاروانی ئەسپی هیواکان.
01/04/2019 وڵاتی یۆنان
وەرگێر/ لە بادینیەوە بۆ سۆرانی – بەهمەن حەسەن