
نزیكه‌ی 2 مانگ ده‌بێت كورده‌كانی یه‌كێك له كه‌مپه‌كانی یۆنان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌ب كه خۆیان وه‌ك و ئه‌ندامی داعش ناساندووه له دۆخێكی ناهه‌مواردا ده‌ژین.
به تایبه‌تی یه‌كێك له هۆتێله‌كان له ناوچه‌ی ئاگیتیۆدۆری سه‌ر به كۆرینتۆس كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانه‌وه دراوه به ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر نزیكه‌ی 2 مانگ ده‌بێت ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌بی سوری كه له ناو كورده‌كان خۆیان ناساندووه به ئه‌ندامی داعش به ئاشكرا هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له كورده‌كان ده‌كه‌ن ،
له 20/1/2019 كورده‌كانی ئه‌و هۆتێله به هۆی مه‌ترسی بۆ ژیانیان چه‌ند هاوڕێ و كه‌سیان له ئه‌سینا ئاگادار كرده‌وه كه ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌بی سوری هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێ ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان پێ ڕاگه‌یاندوون كه 3 كه‌س له‌و عه‌ره‌بانه له ڕابردوودا له دورگه‌ی میتیلینی به چه‌قۆ هێرشیان كردۆته سه‌ر كورده‌كان و چه‌ند كه‌سێكیان لێ بریندار كردوون.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارانه‌ی كه ده‌ستی ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز كه‌وتوون له ئێستادا دۆخی كورده‌كان له‌و كه‌مپه ئاڵۆز و ناخۆش بووه، ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی كه خۆیان ناساندووه به ئه‌ندامی داعش ژماره‌یان 9 كه‌س ده‌بێت، به پێی وته‌ی د. ڕه‌شید (D. Rashid) كه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورده، تایبه‌ت به پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند كه زۆربه‌ی كاته‌كان یه‌كێك له‌و عه‌ره‌به سوریانه له زۆربه‌ی كاته‌كان ده‌ڵێت :
بۆ هه‌ر برایه‌كمان كه ده‌كوژن ئێوه له سوریا، ئێمه یه‌كێك له ئێوه سه‌ر ده‌بڕین، براكانمان له خاكه‌كه‌مان فریشته‌ی خوان و ئێوه بۆتان نیه ئازاریان بده‌ن.
له هه‌مان كاتدا ئه‌م عه‌ره‌به سوریانه هه‌ڕه‌شه له ئافره‌ته كورده‌كانیش ده‌كه‌ن كه ده‌بێت به زۆر حیجاب بكه‌ن به‌ڵام ئافره‌ته‌كان كردۆته‌وه. هه‌روه‌ها پێیان ناخۆشه كه منداڵه‌كانی كورده‌كانیش یاری ده‌كه‌ن له هه‌ندێك جارا ورده سه‌مون فڕێ ده‌ده‌ن ته‌نانه‌ت به هه‌ڕه‌شه منداڵه‌كانیشیان ترساندووه.
سه‌باره‌ت به ئه‌م دۆخه نا هه‌مواره‌دا كورده‌كان ڕێكخراوی IOM و وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنانیان لێ ئاگادار كردۆته‌وه. وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان Dimitris Vitsas به فه‌رمی داوای له پۆلیسی یۆنان كردووه به زوترین كات لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه بكه‌ن، له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و هۆتێله‌شدا لیستی ناوی هه‌ر 9 ئه‌ندامه‌كانی داعش دراوه به پۆلیسی یۆنان كه كێشه‌و گرفت بۆ په‌نابه‌ره‌كان دروست ده‌كه‌ن به تایبه‌تی بۆ كورده‌كان كه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێ ده‌كه‌ن.
له ڕاگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران ئه‌وه‌ی بڵاو كردۆته‌وه كه ئه‌م 9 په‌نابه‌ره كێشه‌و گرفت بۆ ته‌واوی په‌نابه‌ره‌كان دروست ده‌كه‌ن گشتیان جیا جیا ده‌كه‌ینه‌وه‌و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپی دیكه‌یان ده‌كه‌ین به وردی چاودێریان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی چی دیكه كێشه‌و گرفت بۆ هیچ كه‌سێكی دیكه دروست نه‌كه‌ن.
هه‌ڵۆ خه‌لیل (Hallo Xalil)
په‌یامنێری Pishti-News