جیهان

چوپێك بە‌ 12 كۆچبە‌رە‌وە‌ لە‌ دە‌ریای ئیجە‌ ژێر ئاو كە‌وت

درە‌نگانی شە‌وی چوارشە‌ممە‌، چوپێك بە‌ 12 كۆچبە‌رە‌وە‌ لە‌ دە‌ریای ئیجە‌ نزیك دورگە‌ی سامۆس ژێر ئاو كە‌وت.

بە‌ پە‌لە‌ ھێزی دە‌ریایی یۆنان نزیك دورگە‌ی سامۆس، گە‌یشتنە‌ شوێنی رووداوە‌كە‌ و توانیان 11 كۆچبە‌ر رزگار بكە‌ن لە‌ نێویاندا 2 منداڵیش، پاش چە‌ن خولە‌كێك تە‌رمی كۆچبە‌رێك لە‌ ئاوی ئیجە‌ دۆزرایە‌وە‌ و 2 منداڵە‌كە‌یش دە‌ستبە‌ جێ گیانیان لە‌ دە‌ست دا.

بە‌ پێی زانیاریە‌كانی ماڵپە‌ڕی Pishti-News, ئە‌و ٣ كە‌سە‌ی كە‌ خنكاون، باوك و دوو كوڕە‌كە‌ی بوون.

لە‌ راگە‌یاندراوی ھێزی دە‌ریایی یۆنان، لە‌ كاتی گە‌یشتنی ھێزە‌كانیان بۆ شوێنی رووداوە‌كە‌، 11 كۆچبە‌ر لە‌ ناو ئاوی ئیجە‌دا بوون و چوپە‌كە‌یان ژێر ئاو كە‌وتوبوو و بە‌ مە‌لە‌ ھە‌وڵی رزگار كردن بوون. ئێمە‌ توانیمان 11 كۆچبە‌ر رزگار بكە‌ین و كۆچبە‌رە‌كانیش پێیان وتین كە‌ 1 كە‌س نادیارە‌. لە‌ نێو كۆچبە‌رە‌كان 2 منداڵیش ھە‌بوون كە‌ تە‌ندروستیان ناجێگیر بوو، لە‌ رێگادا گیانیان لە‌ دە‌ست دا و پاش چە‌ند خولە‌كێكی دیكە‌یش تە‌رمی كۆچبە‌رە‌ خنكاوە‌كە‌یشمان دۆزی.

گشت كۆچبە‌رە‌كان رە‌وانە‌ی دورگە‌ی سامۆس كران.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

بە‌ڕێوبە‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button