په‌نابه‌ران

گه‌نجێكی كورد به‌ هۆی تۆمه‌تی برایه‌كی، له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵدێت

 

گه‌نجێكی كورد به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ برایه‌كی له‌ روودایێكی هاتوو چۆدا 2 كه‌س ده‌كوژێت، له‌ مه‌ترسی ژیانی خۆی، كوردستان به‌ جێ ده‌هێڵێت

ريگر عبدالله حسين, ئه‌و گه‌نجه‌ كورده‌ی له‌ ئێستادا هه‌ڵهاتووه‌ و كوردستانی به‌جێهێستووه‌، له‌ شه‌وی سه‌ری ساڵی 2016ه‌وه‌ (01-01-2016) برایه‌كی خۆی به‌ ناوی (ها. عه‌. ح) له‌ گه‌ڵ ئامۆزایه‌كی به‌ ناوی (مو. وه‌. ح) به‌ ئۆتۆمبیلێك له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ماڵه‌وه‌ له‌له‌ به‌رده‌م پاركی گوڵان، له‌ قه‌زای سۆران تووشی رووداوه‌كی هاتوچۆ ده‌بن و به‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌یان خۆیان ده‌كێشن به‌ 2 گه‌نجی دیكه‌ی كورد به‌ ناوی (د. تا. م) و (ح. ز. ح) و ده‌ست به‌جێ گیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن. هاوكات، برا بچوكه‌كه‌ی رێگر عبدالله حسين و ئامۆزاكه‌ی ئامبولانس ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌ و خۆیان راده‌ستی هێزی پۆلیس ده‌كه‌ن.

به‌ پێی وته‌ی ريگر عبدالله حسين بۆ Pishti-News:

له‌ رؤژی 06/01/2016 خۆم و ئامۆزاكه‌م ڕۆشتین بؤ سه‌ر كاری خۆمان له‌ سۆران نزيك گۆڕستانی ”دیانه‌” و بنكه‌ی پۆليسی دیانه‌، دةست دريژى گوله‌ كراین و خۆشبه‌ختانه‌ گوله‌كانمان به‌رنه‌كه‌وتن و خۆمان شارده‌وه‌ و هه‌ڵهاتین و  دواتر پێمان زانی كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌، كه‌سوكاری ئه‌و دوو كه‌سه‌ بوون كه‌ برا بچوكه‌كه‌م له‌ گه‌ڵ ئامۆزاكه‌م له‌ رووداوی هاتو چۆكه‌دا به‌ هه‌ڵه‌ كوشتیان و داوای تۆڵه‌یان ده‌كرد.

له‌ هه‌مان كاتدا، ريگر عبدالله حسين، ئه‌وه‌شی بۆ  Pishti-News ئاشكرا كرد، كه‌ به‌ هۆی ئه‌و رووداوه‌، ژیانی كه‌وته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ و زۆر جار له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو كه‌سه‌ هه‌وڵی كوشتنی بۆ ده‌درا.

 

ريگر عبدالله حسين: جگه‌ له‌و رووداوه‌، ئێمه‌ هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌ گه‌ڵ هیچ كه‌سێك دا نه‌بوو، بۆیه‌ ئه‌و هێرشانه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درا بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ی خۆیان بكه‌نه‌وه‌.  من و ئامۆزاكه‌م كوڕه‌ گه‌ورةی ماڵه‌وه‌ بووين بۆيه‌ ئه‌وان زياتر چاويان له‌سه‌ر ئێمه‌ بوو.

 

ريگر عبدالله حسين، دوای ئه‌م رووداو و هه‌وڵدانی كوشتنی، بریاری دا له‌ گه‌ڵ ئامۆزاكه‌ی، منير وهبي حسين روو له‌ ماڵی مامی بكات تاكو دۆخه‌كه‌ ئارام ببێته‌وه‌ و هه‌وڵی كوشتنی  ڕاوه‌ستێت. وه‌ك رێگر عه‌بدوڵا به‌ پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند، له‌ ماڵی مامیشی دا، هێرش و په‌لاماردان و ته‌قه‌ كردنیش له‌وێش ڕانه‌وه‌ستا، و كه‌س و كاری گیانله‌ده‌ستبووه‌كان وازیان نه‌ده‌هێنا تاكو تۆڵه‌ی خۆیان بسه‌نێنه‌وه‌ و رۆژ به‌ رۆژ مه‌ترسی بۆ ژیانی زیاتر ده‌بوو و نه‌یده‌زانی هه‌وڵی چی بدات بۆ ئارام كردنی دۆخه‌كه‌.

 

ماوه‌یه‌ك له‌ ماڵى مامم ماینه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ ئامۆزاكه‌م، ماڵى ئه‌وان گه‌وره‌تر بوو. پۆلیسمان ئاگادار كرده‌وه‌ و پێمان ڕاگه‌یاندن كه‌ هه‌وڵی كوشتنمان ده‌درێت به‌ هۆی رووداوێكی هاتو چۆیه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ نیه‌، كارێكی نه‌خوازراو بووه‌، به‌ڵام پۆلیس پێی ڕاگه‌یاندین كه‌ ناتوانن 24 كاتژمێر چاودێریمان بكه‌ن.

ريگر عبدالله حسين له‌ هه‌رێممی كوردستان
ريگر عبدالله حسين له‌ هه‌رێمی كوردستان

 

 

 

 

به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرتی پۆلیسی ”دیانه‌” سه‌ر به‌ قه‌زای سۆران، برا بچوكه‌كه‌ی ريگر عبدالله حسين و ئامۆزاكه‌ی، شه‌وی سه‌ری ساڵى 2016 به‌ نایاسایی شۆفێری كردبو و هیچ مۆڵه‌تێكی فه‌رمی شۆفێری هه‌رێمی كوردستانی ێنه‌بوو و یه‌كێك له‌ كه‌سوكاری كوژراوه‌كان كه‌ ئیسلامیه‌، پێی ناخۆشبوو له‌ سه‌ری ساڵ دا كه‌ ئاهه‌نگێكی مه‌سیحیی براكه‌ی كوژراوه‌ و ئه‌وی دیكه‌یش سه‌ر به‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناوداری هه‌رێمی كوردستانن و چه‌ك و هێزیان هه‌یه‌ و به‌ گوێره‌ی وته‌ی ڕێگر، له‌ هه‌ندێك كات دا هێرشیان ده‌كرده‌ سه‌ر هه‌ر كه‌سێكی مه‌به‌ست بێ ئه‌وه‌ی پۆلیسی و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره‌ بتوانن كه‌سێكیان لێ ده‌ستگیر بكات.

 

 

 

 

 

ريگر عبدالله حسين و ئامۆزاكه‌ی منير وهبي حسين له‌ وڵاتی سویسرا
ريگر عبدالله حسين له‌ وڵاتی سویسرا له‌ شاری جنێف

 

به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ له‌ شه‌وی 13/01/2016 ته‌قه‌ له‌ ماڵی مامی ريگر عبدالله كرا و به‌ مه‌به‌ستی كوشتنی ريگر، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، هه‌ستی كرد كه‌ ئه‌و شه‌وه‌ ده‌كوژرێت، چونكه‌ ماڵی مامی گوله‌باران كرا له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی یه‌كێك له‌ كوژراوه‌كان بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك. پاش ئه‌و هێرشه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسی سۆران ، ريگر عبدالله و ئامۆزاكه‌ی، بریاریان دا به‌ زوترین هه‌رێمی كوردستان به‌جێ بهێڵن بۆ ئه‌یه‌ نه‌بنه‌ هۆكاری كوشتن و مه‌ترسی بۆ كه‌سوكاریان.

دوای ئه‌م رووداوانه‌ و له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2016ه‌وه‌ ريگر عبدالله حسين و ئامۆزاكه‌ی منير وهبي حسين، هه‌رێمی كوردستانیان به‌جێ هێشت و روویان كرده‌ ئه‌وروپا و وڵاتی سویسرا.  بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان له‌و وڵاتا داوای مافی په‌نابه‌رێتیان كردووه‌ و تا ئێستا حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ هیچ مافێكی په‌نابه‌ریان به‌ كه‌سیان نه‌داوه‌.

 

Pishtiwan Jaf

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button