
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (16/04/19) له شاری ساڵۆنیك، ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ر هه‌وڵیان دا لێشاوێكی دیكه دروست بكه‌ن.
به پێی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ری Pishti-News, ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر له شاری ساڵۆنیك به نایاسایی سوار شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ریه‌كی جۆری بارهه‌ڵگر بوون به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بگه‌نه گوندی ئیدۆمێنی (Idomeni) كه ده‌كه‌وێته باكوری یۆنان، سه‌ر سنوری یۆنان و مه‌كه‌دۆنیا. ئیدۆمێنی ئه‌و گونده بوو كه ساڵی 2015 لێشاوه‌كه ده‌ستی پێ كرد و سنوره‌كانی یۆنان و مه‌كه‌دۆنیا كرانه‌وه…
له هه‌مان كاتدا، شۆفێری شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ره‌كه پۆلیسی ئاگادار كرده‌وه و پێی ڕاگه‌یاندن كه ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ر به نایاسایی سواری شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ره‌كه بوون و پاشان له ناوچه‌ی سیندۆس (Sindos) پۆلیس و هێزی ئه‌منی یۆنان كاتژمێر 19:00ی شه‌و شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ره‌كه‌یان ڕاگرت و له‌و كاته‌دا هه‌موو په‌نابه‌ره‌كان هه‌ڵ هاتن.
پۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه ڕایگه‌یاند كه ئه‌مه یه‌ك جار نیه په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران هه‌وڵ ده‌ده‌ن بگه‌نه سه‌ر سنوره‌كانی یۆنان به مه‌به‌ستی دروست كردنی بارودۆخێكی ئاڵۆز، بۆیه ئێمه له نزیكه‌وه چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ین و ڕێگری له كاری نایاسایی ده‌كه‌ین!
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News