
2 په‌نابه‌ری كه‌مپی مۆریا له یۆنان به هۆی بازرگانی به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیر كران. 2 په‌نابه‌ره‌كه خه‌ڵكی ئه‌فغانستانن و ته‌مه‌نیان 21 ساڵه، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌م 2 په‌نابه‌ره ئه‌فغانیه له‌و كه‌مپه ڕۆژانه بازرگانیان به ماده‌ی هۆشبه‌ر كردوه‌و دوای ده‌ستگیر كردنیان له لایه‌ن پۆلیسه‌وه وه‌ك و قسه‌ی خۆیان ده‌ڵێن چه‌ندین كه‌سی هه‌رزه‌كاریان ئاڵوده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر كرددوه،
دوای پشكنینی پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌كانی یۆنان له شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌و 2 په‌نابه‌ره ئه‌فغانیه 14 كه‌پسولی ماده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری هیرۆین دۆزرایه‌وه كه هه‌ندێكی 2.8 غرام بوو هه‌روه‌ها 14 كه‌پسولی دیكه‌ی ماده‌ی كریستال كه ناسراوه به ice ئه‌و هه‌ر یه‌كی 2.08 غرام بوو هه‌روه‌ها چه‌ند كیسه‌ی حه‌شیشی دیكه‌ش دۆزرایه‌وه كه هه‌ریه‌كی 0.7 غرام بوو.
هه‌موو ئه‌م ماده هۆشبه‌رانه كڕین و فرۆشتنیان پێوه كراوه،
له‌گه‌ڵ ماده هۆشبه‌ره‌كان بڕی 200 یۆرۆ و چه‌ند موبایلێك و چه‌ند چه‌قۆیه‌كی شه‌ڕ كردنیشیان دۆزیه‌وه له شوێنی مانه‌وه‌ی 2 په‌نابه‌ره‌كه‌دا.
به پێی شایه‌ت حاڵێكی كورد كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت به پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند كه ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌مه كاری سه‌ره‌كیان بووه ئه‌مانیش هۆكاری زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كان بوون كه له ناو په‌نابه‌ره‌كان ڕووی ده‌دا، هه‌ردوو په‌نابه‌ره‌كه دوای ده‌ستگیر كردنیان ڕه‌وانه‌ی دادگا كران .
هه‌ڵۆ خه‌لیل (Hallo Xalil)
په‌یامنێری Pishti-News