په‌نابه‌ران

ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی یۆنان خێمه‌یان هه‌ڵدا

به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 18/04/2019, هێزی پۆلیسی ئه‌سینا، له‌ ناوچه‌ی ئێكساركیا، باڵه‌خانه‌یه‌ك كه‌ په‌نابه‌ران داگیریان كردبوو، چۆڵیان كردو هه‌موویانی ده‌ستگیر كرد.

ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر، ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ له‌ لایه‌ن په‌نابه‌ران داگیر كرابوو و پۆلیسی ئه‌سیناش زانیاری ئه‌وه‌ی لابوو كه‌ زۆرینه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ نایاسایین.

68 په‌نابه‌ر به‌ منداڵه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی بنكه‌ی سه‌ره‌كی پۆلیسی ئه‌سینا كران و په‌نجه‌مۆریان پێ كردن و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ هه‌موویان ئازاد كران.

دوای به‌دواداچوونی تیمی پشتی-نیوز، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ حكومه‌تی یۆنان و نه‌بوونی خان و ماڵ، له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی یۆنان له‌ ئه‌سینا خێمه‌یان هه‌ڵدا و داوای خان و ماڵی ئه‌مین بۆ خێزان و منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن.  ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌م گرتبوونه‌وه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌كه‌ین تاكو وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران و UNHCR ماڵ و خاومان بۆ دابین ده‌كه‌ن.

تا ئێستا هیچ ده‌زگایه‌كی حكومی یۆنان یاخود هیچ به‌رپرسێكی UNHCR ناهاتۆته‌ سه‌ر خه‌ت و هیچ لێدوانێكی فه‌رمی له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌دراوه‌.

 

هه‌ڵۆ خه‌لیل

په‌یامنێری Pishti-News

 

 

 

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button