
41 په‌نابه‌ری ئه‌فریقی كه پێش ماوه‌یه‌ك به هۆی بریاری وه‌زیر ناوخۆ و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ له ناو باخیره‌یه‌كدا به ناوی Diciott”i” مانه‌وه و ڕێگریان لێ كرا بگه‌نه میناكانی ئیتاڵیا. به هاوكاری ڕێكخراوێكه‌وه، سكاڵایان له سه‌ر هه‌ردووكیان تۆمار كرد.
په‌نابه‌ره ئه‌فریقیه‌كان به هاوكاری پاڕێزه‌رێكه‌وه، داوای قره‌بوو ده‌كه‌نه‌وه له وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا، ماتێۆ سالڤینی و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته، جوسێپێ كۆنتێ، به هۆی ئه‌وه‌ی مافی مرۆڤیان پێنه‌درا پزیشك چاره‌سه‌ریان بكات چونكه زۆرbه‌ی كۆچبه‌ره‌كان توشی نه‌خۆشی بوبوون.
به هاوكاری پاڕێزه‌رێكه‌وه، داوای 41.000 یۆرۆ تا 71.000 یۆرۆ ده‌كه‌ن له دادگای رۆما.
له هه‌مان كات دا، ماتێۆ سالڤینی، وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا، دوای تۆمار كردنی ئه‌م سكاڵایه به رۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند:
” تكایه حه‌ز ئه‌كه‌م پێبكه‌نم. دوای گه‌یشتنی ئه‌و كۆچبه‌رانه بۆ ئیتاڵیا، گشتیان دوای دابه‌زینیان ون بوون. ئه‌وه‌ی من ئه‌یزانم، چی دیكه ناهێڵم خۆشی ببینن. ئه‌و باخیره كۆنانه‌ش كه ده‌یانهێنن، ڕێگریان لێ ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر كێشه‌یشیان هه‌بێت، پارچه نه‌سته‌له‌یه‌كیان بۆ ده‌نێرین ”
دادوه‌رانی رۆما داوایان كردووه سالڤینی بدرێت به دادگا به هۆی نه‌دانی مافی مرۆڤ به‌و كۆچبه‌رانه، به‌ڵام حكومه‌تی ئیتاڵیا و سه‌ركردایه‌تی، ڕێگه‌یان نه‌دا، وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا دادگایی بكرێت.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News