هاوڵاتیه‌كی عێراقی ته‌مه‌ن 27 ساڵ چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌سینا ده‌ستگیر كرا.
هاوڵاتیه‌كی عێراقی كه گومان‌لێكراو بوو له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی یۆنانه‌وه وه‌ك ئه‌ندامی داعش، چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له شاری ئه‌سینا ده‌ستگیر كرا.
دوای ئه‌وه‌ی زانیاری گه‌یشته هێزه ئه‌منیه‌كانی یۆنان، كه ئه‌و داعشه له وڵاتی یۆنانه، به‌په‌له خۆیان ئاماده كرد بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری ببن و به زوترین كات ده‌ستگیری بكه‌ن. به پێی ئاژانسی EuroNews, ئه‌و هاوڵاتیه عێراقیه له لایه‌ن وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه بریاری ده‌ستگیر كردنی بۆ ده‌رچوو بوو، چونكه له ساڵی 2015دا، له شاری مۆسوڵدا له ناو چه‌كدارانی داعش، كچێكی ته‌مه‌ن 5 ساڵانی یه‌زیدی كڕیبوو كه دواتر ده‌ست درێژی سێكسی له گه‌ڵ كردبوو هه‌روه‌ها ئه‌شكه‌جه‌ی دابوو و له شوێنێكی چۆڵاییدا به‌جێی هێشتبوو تاكو له له تونی و برسیدا گیانی له ده‌ست دابوو.
كاری هاوسه‌ره ئه‌ڵمانیه‌كه له عێراق چی بوو؟
هاوسه‌ری داعشه‌كه كه ته‌مه‌نی 29 ساڵه و به ڕه‌گه‌ز ئه‌ڵمانیه، له ساڵی 2014ه‌وه ڕووی كرده عێراق و په‌یه‌وندی به داعشه‌وه كرد. له مانگی 6 تا 9ی ساڵی 2015 له هه‌ندێك ناوچه‌ی موسڵ به چه‌كه‌وه چاودێری ده‌كرد بۆ هاوكاری كردنی چه‌كدارانی داعش. له‌و كاته‌دا خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی كچێكی منداڵی ته‌مه‌ن 5 ساڵ له گه‌ڵ دایكیان كڕیان، بۆ ئه‌وه‌ی به كاریان بێنن بۆ كۆیله‌ی سێكسی.
له مانگی 1ی 2016دا ئافره‌ته ئێڵمانیه‌كه سه‌ردانی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیای كرد له وڵاتی توركیا بۆ نوێ كردنه‌وه‌ی ئه‌وراقه‌كانی، به‌ڵام حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا زانیاری ته‌واوی له‌سه‌ر هه‌بوو و ده‌ستگیری كرد و ڕه‌وانه‌ی دادگای ئه‌ڵمانیای كرد.
له ئێستادا هاوسه‌ره داعشه‌كه‌ی له شاری ئه‌سینا ده‌ستگیر كراوه و له چه‌ند ڕۆژێكی داهاتوودا ڕه‌وانه‌ی ئێڵمانیا ده‌كرێت.
هه‌ڵۆ خه‌لیل
په‌یامنێری Pishti-News