په‌نابه‌ران

له‌ به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ ئه‌ڵمانیا ناتوانێت په‌نابه‌ران دیپۆرت بكاته‌وه‌

 

ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ بریاری وایه‌ دیپۆرت بكرێنه‌وه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا، هه‌موو كارێك ئه‌گرنه‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی دیپۆرت نه‌كرێنه‌وه‌.

گۆڤاری ئه‌ڵمانی Der Spiegel (دێر شپیگێل) ڕایه‌گه‌یاندووه‌، كه‌ حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌ زۆربه‌ی كاته‌كان ناتوانێت په‌نابه‌ران دیپۆرت بكاته‌وه‌ و له‌ ساڵی 2018 دا، 27.000 په‌نابه‌ر له‌ نێو 57.000 دیپۆرت كرانه‌وه‌..

به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا، ستیڤ ئالتێر (Steve Alter) ڕایگه‌یاند كه‌ به‌ هۆی نه‌بوونی پاسپۆرتی په‌نابه‌ره‌كان نه‌مان توانیوه‌ دیپۆرتیان بكه‌ینه‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ پێی یاسای ئه‌ڵمانیا، پۆلیس ناتوانێت بچێته‌ ناو ماڵی په‌نابه‌ره‌كان و كۆچبه‌ره‌ نایاساییه‌كان ده‌ستگیر بكات و دیپۆرتیان بكاته‌وه‌، ته‌نیا له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ماڵانه‌ بۆیان هه‌یه‌ ده‌ستگیریان بكه‌ن. به‌ پێی ئالتێر، له‌ ئێستا دا وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات یاسایه‌كی نوێ ئاماده‌ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی پۆلیس بتوانێت له‌ هه‌موو شوێنه‌كان په‌نابه‌ره‌ نایاساییكان ده‌ستگیر بكات، چونكه‌ تا ئێستا توانای چاودێری كردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ نین كه‌ كارێكی نایاساییان ئه‌نجامداوه‌.

له‌ ولاتی ئه‌ڵمانیا، پرۆسه‌ی دیپۆرت كردن كارێكی ئاسانه‌، به‌ڵام هه‌ندێك كات حكومه‌تیش ناتوانێت ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ دیپۆرت بكاته‌وه‌ چونكه‌ مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌رگرتووه‌ و له‌و وڵاته‌ قبوڵ كراون و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌، پرۆسه‌ی دیپۆرت كردنیان ئه‌سته‌مه‌.

له‌ چه‌ند ساڵێكی ڕابردوو له‌ كۆڵنی ئه‌ڵامانیا، له‌ ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ دا چه‌ند هێرشێك به‌رامبه‌ر ئافره‌تان له‌ لایه‌ن په‌نابه‌رانه‌وه‌ ئه‌نجام درا، له‌و كاته‌دا حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ تاوانباره‌كان مافی په‌نابه‌رێتیان هه‌بوو و وڵاته‌كه‌یشیان مه‌ترسی بوو بۆ ژیانی تاوانباره‌كان، نه‌توانرا كه‌سیان دیپۆرت بكرێنه‌وه‌.

ستیڤ ئالتێر له‌ گۆڤاری Der Spiegelی ڕاگه‌یاندووه‌، كه‌ پێویسته‌ ئه‌م یاسایه‌ گۆڕانكاری تێدا بكرێت و تووند تر بێت به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران كه‌ كارێكی نایاسایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، چی ئه‌گه‌ر مافی په‌نابه‌رێتیشیان وه‌ر گرتوبێت

له‌ حه‌فته‌ی ڕابردوو، له‌ كاناڵی ARDی ئه‌ڵمانیا، دادوه‌رێكی پێشوو ئاشكرای كرد، كه‌ زۆربه‌ی كاته‌كان په‌نابه‌ران هه‌موو كارێك ده‌گرنه‌ به‌ر ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ بریاری دادگا دیپۆرت نه‌كرێنه‌وه‌. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه‌ په‌نابه‌ران كه‌ دیپۆرتیان بۆ ده‌رچووه، ئه‌گه‌ر بڵێن ئه‌ندامی پێشووی داعشن یاخود سه‌ر به‌ هێزێكی چه‌كداری تووندڕه‌ون و دیپۆرت كردنیان مه‌ترسی ده‌بێت بۆ ژیانیان، له‌و كاته‌دا، ناتوانرێت دیپۆرت بكرێته‌وه‌، به‌ڵام په‌نابه‌ران وه‌ك فێڵێك ئه‌م ئه‌م یاساییه‌ به‌ كار ده‌هێنن.

 

سه‌رچاوه‌: گۆڤاری Der Spiegelی ئه‌ڵمانی

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button