دوای ئه‌وه‌ی كه وه‌زیرانی ناوخۆی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا له هێلسینكی كۆبوونه‌وه و نه‌یانتوانی ڕێبكه‌ون له سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی مێكانیزمێكی دابه‌شكردنی په‌نابه‌ران، له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ دووه‌م جار به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پاریس، به‌رپرسی په‌نابه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌رپرسانی وڵاتانی باكوری ئه‌فریقا، لیژنه‌ی پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی یه‌كێتی ئێوروپا، IOM, UNHCR و FRONTEX به‌شدار بوون بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بدۆزنه‌وه بۆ ئێو په‌نابه‌رانه‌و كه له ده‌ریای ناوڕاست دا ڕزگار ده‌كرێن و به شێوه‌یه‌كی یاسایی به وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا دابه‌ش بكرێن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نزیكه‌ی 15 وڵاتی ئه‌ندام ڕازی بوون كه مێكانیزمێكی یاسایی بدزۆرێته‌وه بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌و له ده‌ریای ناوڕاست دا ڕزگار ده‌كرێن و دابه‌شی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بكرێن.
له هه‌مان كاتدا، وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا، ماتێۆ سالڤینی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی فه‌ڕانسا به‌شدار نه‌بوو و نوێنه‌ری ناردبوو، دوای كۆتای هاتنی كۆبوونه‌وه‌كه ڕایگه‌یاند كه ئه‌لانیا و فه‌ڕه‌نسا بۆیان نیه له خۆیانه‌وه بڕیار بده‌ن له سه‌ر هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندام. ئه‌و پێشنیاره‌ش بۆ دابه‌ش كردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه ڕزگار ده‌كرێن له ده‌ریای ناوڕاست ڕه‌ت ده‌كه‌مه‌وه چونكه یه‌كێتی ئه‌وروپا، كێشه و گرفته‌كانی وڵاتانی ئیتاڵیا و ماڵتایان پشتگوێ خستووه.
سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا، ئێمانوێل ماكرۆن، شێوه‌ی مێكانیزمه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد به‌ڵام به‌ڵێنی دا كه به شێوه‌كی یاسایی و خێرایی ببێت بۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له ده‌ریای ناوڕاست دا ڕزگار ده‌كرێن. هه‌روه‌ها سه‌رۆك ماكرۆن داوای كرد كه وڵاتی زیاتری ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌شدار بن له داهاتوودا بۆ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته.
به پێی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز، له داهاتوودا شێوازی مێكانیزمه‌كه ئاشكرا ده‌كرێت، واته چۆن ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه له ده‌ریای ناوڕاست دا ڕزگار ده‌كرێن له لایه‌ن ڕێكخراوه‌كان، ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاتانه ده‌كرێن. هه‌روه‌ها به‌رپرسی UNHCR, دلخۆش بوو به ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه، به‌ڵام داوای كرد كه هاوكاری زیاتری ئه‌و ڕێكخراوانه بكرێن كه كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران له ده‌ریای ناوڕاستدا ڕزگار ده‌كه‌ن.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News