بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە دوو باخیرەی ھێزی سەربازی دەریایی یۆنان 496 پەنابەر لە دورگەی سامۆس ڕەوانەی شاری ئەسینا كران
بە ئامادەبوونی وەزیری پەنابەران و بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەریایی ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 496 پەنابەر لە دسرگەی سامۆس گەیشتنە مینای پیریا بە مەبەستی دابەشكردنی ئەو پەنابەرانە بۆ كەمپ و ھۆتێل و خانوی شار و شارۆچكەكانی یۆنان.
بە پێی زانیاریەكانی پشتی-نیوز، وەزیری لەنابەران، دیمیتریس ڤیچاس، ئاشكرای كرد كە لە رۆژانی داھاتوویش دا پەنابەری دیكەی سامۆس ڕەوانەی ئەسینا دەكرێن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كه‌مپی سامۆس كه‌متر بكرێنه‌وه.
تا ئێستا 3.940 په‌نابه‌ر له كه‌مپی دورگه‌ی سامۆس ده‌ژین و وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران به نیازه تا هاوین ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانی كه‌مپی سامۆس بگه‌نه 1.200 په‌نابه‌ر.
له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا ، جێگری وه‌زیری په‌نابه‌ران، به به‌ڕێوبه‌ری Pishti-Newsی ڕاگه‌یاند:
”به نیازین ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه له ئێستادا له كه‌مپی سامۆسن، زۆرینه‌یان بهێنینه شار و شارۆچكه‌كانی یۆنان، پاشان ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه ده‌مێننه‌وه، ده‌گوازرێنه‌وه بۆ كه‌مپێكی نوێ كه له ئێستا دا خه‌ریكی دروست كردنین كه ده‌توانێت 1.200 په‌نابه‌ر له خۆی بگرێت. ئه‌و كه‌مپه به ستانداردێكی نوێ دروست ده‌كرێت و 6 كیلۆمه‌تر له‌و كه‌مپه‌ی ئێستا دور تره”
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News